کەمتەرخەمیی پزیشکێك گیانی ژنێکی ٢٠ ساڵەی كوردی ستاند بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شەبرەندی،ناوبراو پاش ٥ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە و لە کاتێکدا کیسەی منداڵدانەکەی دڕابوو، دوکتوری چاوەدێر بڕیار ئەدات کە منداڵەکە لە سکی دایکیدا و بە لێدانی دەرزی لەبار بەرێت. ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی: پاش ئەوەی دوکتور (م. ر ) چەندین دەرزیی لە ئەستین و منداڵەکەی ناو سکی دا، باری تەندروستیی ئەسرین تێکچوو، لە کاتێکدا کەسوکاری ئەسرین خوازیاری راگوستنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی کرماشان بوونە، لەلایەن ئەو پزیشکەوە رێگرییان لێکراوە و تەنانەت گاڵتەشیان پێکراوە.ئەوەشی خستەڕوو، ئەسرین سکی ٥ مانگە بووەو لە ماوەی ئەو ٥ رۆژەی کە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لەژێر چاوەدێریدا بوو، رۆژ لە دوای رۆژ باری تەندروستییەکەی بەرەو خراپ‌تر بوون دەچوو، بەڵام پزیشکی ناوبراو جگە لە دەرزێ لێدان هیچ کارێکی دیکەی بۆ باش بوونی باری تەندروستیی ئەسرن نەکرد. بنەماڵە و هاوسەری ئەسرین سکاڵایان لەسەر "م. ر" پزیشکی نەخۆشخانەی شاری پاوە تۆمار کردووەو خوازیاری بەدواداچوونی یاسایی لەمەڕ پەروەندەی گیان لەدەست دانی ئەو ژنە تەمەن ٢٠ ساڵەیە بوون، بەڵام هەتا ئێستا لێپرسینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە نەکراوە.300x180x18160.jpg.pagespeed.ic.9KdAdCR54w ڕێکه‌و 2014-02-04 09:50:35
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی