هەرەسی بەفر گیانی چوار كۆڵبەری كوردی ستاند
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، بارینی بەفری زۆر و دروست بوونی سەرما و سۆڵ لە ناوچە كوێستانییەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەگەڵ وڵاتی توركیا، گیانی چوار كۆڵبەری كوردی خەڵكی ناوچەی "مەگەوەڕ"‌ی ورمێی ستاند.

ناوی ئەو چوار كۆڵبەرە كوردە، فاخیر شینۆدووكانە، كوڕی ئەحمەد و خەڵكی گوندی گێسیان، شاكر شینۆدووكانە كوڕی ئەحمەد خەڵكی گوندی گێسیان، ئادەم گردی‌پوور كوڕی مستەفا و خەڵكی گوندی شێخ‌زەرد و خەبات كوڕی مووسا و خەڵكی گوندی دزە"ی ناوەچەی مەرگەوەڕی ورمێ راگەیاندراوە. ئەو چوار ئەو كۆڵبەرە رۆژی هەینی رێكەوتی ١١ی رێبەندان بە مەبەستی كۆڵبەری كردن روویان لە گوندی گەلێشەی وڵاتی توركیا كردبوو. بەپێی سەرچاوە خۆجەییەكان، ئەو چوار كۆڵبەرە كوردە لە ئاوایی "گەلێشە"‌ی كوردستانی توركیا بینراون و بە خەڵکی ئەو گوبدەیان گووتوە بەم زوانە دەگەڕێینەوە بۆ ناوچەی ورمێ. بەهۆی نەبوونی پیشەیەكی شیاو و هەبوونی كێشەی ماڵیی، دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بە مەبەستی دابین كردنی بژیوی ژیانیان روویان لە كۆڵبەری كردووە و لەو پێوەندییەدا رۆژانە شایەتی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانین.
300x180x18185.jpg.pagespeed.ic.s4ICA1sOi2

ڕێکه‌و 2014-02-04 09:48:31
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی