كوژرانی گۆماناوی كچە خوێندكاری ئێرانی لە ئیتاڵیا kuzhrawبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، لەبەر بەدەستهێنانی بڕوانامەیەكی بەرز، كچێكی ئێرانی بۆ خوێندن روو لە ئیتاڵیا دەكات، بەڵام بە هۆكارێكی نادیار ئەو كچە دەكوژرێت. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ كچه‌ خوێندكارێكی ئێرانی به‌ ناوی مه‌هتاب ساوجی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵه‌ دوو ساڵ پێش ئێستا بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامە لە بواری هونەر رووی لە شاری میلان كردووە، بەڵام ئەمرۆ لە كاتژمێر ١:٣٠ تەرمەكەی لە كەناری ئاوی ونیزدۆزراوەتەوە. جێگه‌ی باسه‌ كه‌، ئەو لە ماوەی ئەم دووساڵەدا لە شوقەیەك دەژیا و تەنها لەگەڵ كۆمەڵێك دۆستی دیاریكراویدا هاتوچۆی هەبووە، لە پاش مەرگی ئەو هاورێكانی هەواڵی مەرگی ئەویان بە كەسوكارەكەی راگەیاندووە. تاوەكو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەكی تەواوی لەسەر مەرگی ئەو كچە بە شێوەیەكی فەرمی رانەگەیاندووە.
ڕێکه‌و 2014-02-03 11:04:41
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی