کەبوودوەند جارێکی دیکە کاندیدی خەڵاتی ئاشتی "نۆبێل" کرا بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ سێیەمین ساڵ کەبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤ و بەرپرسی زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لەوڵاتی نوروێژ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبێل کاندیدا کرایەوە. ئەو کاندید کردنە و ناساندنە لەلایەن ئەندامان و نوێنەرانی حیزبی سوسیالیستی چەپی پارڵمانی نوروێژوە کاری بۆ کراوە و دەگوترێت زیاترین هەوڵەکان لەلایەن "کەریم ئەڵاوەیسی"یەوە بووە. خەڵاتی ئاشتی نوبێل یەکێک لەو شەش خەڵاتانەیە کە لەلایەن " ئالفێرد نوبێل" پیشەگەر و داهێنەری سوئێدییەوە دانراوە. ئەو خەڵاتە بۆ یەکەمین جار لەساڵی ١٩٠١ بە کاندیدەکان دراو هەموو ساڵێک رێوڕەسمەکەی لە ئۆسلۆ پایتەختی وڵاتی نوروێژ بەڕێوە دەچێت.محەممەد سەدیق کەبوودوەند، رۆژنامەنووس و سەرنووسەری حەفتەنامەی "پیام مردم" و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک زیندانی و دەستبەسەری، لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە ١١ ساڵ زیندانی حوکم درا. کەبوودوەند لەماوەی دەستبەسەریدا لە زیندان "ئێڤین"ی تاران دوو جار تووشی جەڵتەی دڵ و جارێکیش تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە
ڕێکهو 2014-02-03 11:00:28
بهشی ( ههواڵهکان )