هه‌موو رۆژێك ٨ كه‌س به‌هۆی هه‌وای پیسی تارانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رپرسی كۆمیسیۆنی شارسازی له ئه‌نجومه‌نی شاره‌داری تاران رایگه‌یاند ساڵانه سێ هه‌زار كه‌س له شاری تاران به هۆی پیسبونی هه‌واوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. محه‌مه‌د سالاری رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه رۆژانه له تاران هه‌شت كه‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه ده‌مرن، ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ش رایگه‌یاندوه كه پیسی كه‌شوهه‌وا سه‌ره‌كیترین هۆكاری توشبوونه به‌شێرپه‌نجه. جێگه‌ی باسه كه، سالاری ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندوه: به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)، ئێران خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌یه له‌رۆژهه‌لاتی ناوهڕاستداو ته‌مه‌نی توشبوون به شێرپه‌نجه گه‌یشتوه‌ته خوار ٣٠ ساڵ.
ڕێکهو 2014-02-02 10:39:43
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )