ناوەند و چالاكانی مافی مرۆڤ لەمەڕ چوونە سەرەوەی رێژەی ئێعدامەكان لەئێران نیگەرانن لەبەشێكی ئەو بەیانییەدا هاتووە: ئەمرۆكە داواكاری " هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە" و ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسیی بۆتە پرسێكی گرینگ لە خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵكی ئێران. لەدرێژەی بەیانییەكەدا هاتووە، حكوومەتی ئێران رۆژانە دەستی بە خوێنی چەندین كەس سوور دەبێو دوایین حاڵەتیش لەئێعدامەكان، لەسێدارەدانی ٢٣ كەس و بۆ وێنە لەسێدارەدانی چالاكانی سیاسیی و مەدەنیی عەرەب بوو. لە بەیاننامەكەدا نووسراوە، دوابەدوای دەركردنی حوكمی سێدارە بۆ زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتیی كورد، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیكەش ناویان بە ریزی چالاكانی كوردی مەحكووم بە ئێعدام زیاد بووە و بەم چەشنە ژمارەی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتیی كوردی مەحكووم بە ئێعدام گەیشتۆتە ٦٠ كەس. جێگهی باسه كه ئەو چالاكانە باسیان لەوەش كردووە، بە درێژایی مێژوو حكوومەتی ئێستای ئێران، سەركوت و ئەزیەت و ئازاری خەڵكی بە یەكێك لەرێگەكانی كۆنترۆڵی زانیوە، بەپێی یاساكانی مافی مرۆڤ، مافی ژیان سەرەتایترین مافی هەر مرۆڤێكەو ناكرێلە هیچ كەسێک زەوت بكرێ.
ئەو بەیاننامەیە، كە ١٠٠ كەس واژۆیان كردووە، باس لەوەش دەكات كە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی دەرخەری ئەوەیە كە حكوومەتی ئێران دەیهەوێلەو رێگایەوە كۆتایی بە چالاكانی ئەوان بێنێت، بێخەبەر لەوەی كە لەو رێگایەوە چالاكیی ئەوان بنبڕ ناكرێت.

ڕێکهو 2014-02-02 10:33:28
بهشی ( ههواڵهکان )