خۆکوژیی باوکێک پاش کوشتنی دوو منداڵی خۆی لەشاری سونقوڕ
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ باوکێکی کوردی خەڵکی شاری سەنقوڕ منداڵێکی تەمەن ٣ مانگەی خۆی لە رێگەی دەرخوارددانی ماددەی هۆشبەر و منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵەشی لەر ێگەی هەڵواسینەوە کوشت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باوکی ئەو دوو منداڵە کەسێکی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان بووە و بەو هۆیەوە ئەو دوو منداڵەی خۆی کوشتووە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو باوکە پاش کوشتنی منداڵەکانی، لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. دەگوترێت، ئەو باوکە نووسراوەیەکی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە و هۆکاری کوشتنی ئەو دوو کوڕە منداڵەی خۆی بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندۆتەوە.

18144


ڕێکه‌و 2014-02-02 10:30:22
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی