باوکی یەکێک لە کچانی شیناوێ: کچەکەم ناوێرێ سەیری ئاوێنە بکات
به پێی راپۆرتی ههواڵدهرییهكان، باوکی یەکێک لە کچانی گوندی شیناوێ کە ساڵی رابردوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکەیان سوتان رایگەیاند “کچەکەم لە باری رۆحییەوە دۆخێکی نالەباری هەیە و ناوێرێ سەیری ئاوێنە بکات”. مەولود تاهیرئابادی باوکی ئارەزوو راگەیاندوە کە کچەکەم دۆخی رۆحی خراپە و لە گەڵ وێنەکانی منداڵیدا دەژیت و خۆزگە دەمتوانی بیگەڕێمەوە بۆ رابردو بەر بە روداوی ئاگرتێبەربونی قوتابخانەی شیناوێ بگرم. ههروهها باوکی ئارەزوو رونیكردەوە کە ٤٠%ی جەستەی کچەکەی لە ئاگردا سوتاوە و ١٠٠%ی روخساریشی سوتاوە و پزیشکەکان رایانگەیاندوە لە باشترین حاڵەتدا دەتوانن ٥٠%ی چاک بکەنەوە. جێگهی باسه كه ناوبراوو حکومەتی لە بەرامبەر چارەسەرکردنی کچانی شیناوێ بەكەمتەرخەم زانیوە، رایگەیاندوە “من چۆن دەتوانم جوانی روخساری کچەکەم بگەڕێنمەوە ؟ کێ وڵامدەرە”. ئەو باوکە کوردە هەروەها وتویەتی کەسێک ناتوانێ لە هەستی من وەکوو باوکێک تێبگات ناشتوانێ هیچ بۆ باشتربونی کچەکەم بکات، بەڵام بەو حاڵەشەوە نا ئومید نابم و ئەرکی باوک بونی خۆم بە جێ دەگەیەنم.
ڕێکهو 2014-02-02 10:26:05
بهشی ( ههواڵهکان )