جه‌ژنی ساڵرۆژی هاتنه‌وه‌ی جه‌لاد به له سێداره دانی لاوانی ئێرانی
به پێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی له ئێران، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ زیندانیێك به ناوی حسین عه‌سكه‌ری ٢٩ ساڵه دوای مانه‌وه‌ی ٣ی ساڵ له زیندان، هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنی ساڵرۆژی هاتنه‌وه‌ی خۆمه‌ینی بۆ ئێران له زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان له سێداره درا. به پێی ئه‌م راپۆرته ئاخونده‌كان زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا به له سێداره دانی لاوانی ئێرانی جه‌ژنی ساڵرۆژی هاتنه‌وه‌ی خۆمه‌ینی رێز لێ ده‌گرن، خۆمه‌ینی به ته‌نافی داره‌وه هاته‌وه بۆ ئێران و له ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی دژه مرۆڤانه‌ی خۆیدا هه‌زاران كه‌س له ژنان و پیاوانی ئێرانی ره‌وانه‌ی مه‌یدانی ئێعدام كرد.
ڕێکهو 2014-02-01 09:49:17
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )