له‌هه‌ر رۆژێكی گفتوگۆكانی (ژنێف٢)دا (٢٠٠) كه‌س له سوریا كوژراون
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، ماوەی (١٠) رۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی کۆنگرەی (ژنێف٢)دا و له‌هه‌ر رۆژێكی گفتوگۆكانیشدا (٢٠٠) كه‌س له سوریا كوژراون.
دیده‌وانی مافی مرۆڤ له راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی كاره‌كانی کۆنگرەی (ژنێف٢) تا ئه‌مڕۆ، هەزارو (٨٧٠) كه‌س له‌وڵاته كوژراون.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كوژراوه‌كان (٤٩٨)ی هاوڵاتی مه‌ده‌نین و (٤٦٤)ی سه‌ربازانی ئۆپۆزسیۆنی سوریان و (٢٠٨)ی چه‌كدارانی داعش و به‌ره‌ی نوسرەن و (٤٥٤)سه‌ربازی حكومه‌تی سوریایه و (٣) كوردیش له‌و ماوه‌یه‌دا كوژراوه.
كۆنگره‌ی (ژنێف٢) له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له شاری مۆنتێرۆی سویس ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌و دوێنی ده‌وری یەکەمی گفتوگۆکانی کۆنگرەی (ژنێڤ ٢) کۆتایی هات و نوێنەرانی رژێمی سوریا دەڵێن بێ هیوا بون و ئۆپۆزسیۆنیش رایدەگەیەنێت، ناکۆکی گه‌وره له‌نێوان ئەوان و رژێمی سوریادا هه‌یه.
ڕێکهو 2014-02-01 09:48:21
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )