صادق لاریجانی داكوكی له‌ سزای ئیعدام كرد له‌ ئیران encrypted-tbn0.gstatic
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رپرسی ده‌زگای نادادوه‌ری رژیم پێش نووسی راپۆرتنێری نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان بو مافی مروڤ له‌ ئێرانی به‌ درۆ و دوور له‌ راستی ناوبرد و ووتی روانین و پێوه‌ری وڵاتانی روژئاوایی بو مافی مروڤ له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ دا جیاوازه‌ و كه‌ باسی پێشێلكاری مافی مروڤ ده‌كرێ مه‌به‌ست جیاوازی ئه‌و روانینه‌ و یاساكانی ناوخویی ئیمه‌یه‌ . هه‌روه‌ها ووتی له‌ ئامریكاش سزای ئیعدام هه‌یه‌ كه‌چی وه‌ك ئێمه‌ ئه‌و گوشاره‌ی له‌ سه‌ر نیه‌ .
له‌ راپۆرته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتنێری نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان بو مافی مروڤ له‌ ئێران ، داوای له‌ به‌رپرسانی رژیم كراوه‌ كه‌ ئیعدامی به‌ په‌له‌ و سه‌ره‌رۆیانه‌ی زیندانیان راگرێ . له‌م دوایانه‌دا هاوكات له‌ گه‌ڵ زور بوونی ئیعدامه‌كان له‌ ئێران و راپۆرته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید و دامه‌زراوه‌كانی داكوكیكاری مافی مروڤ ،هێرش بۆ سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌هید و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه‌ زیادی كردووه‌ . ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی روحانیش وه‌ك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رایگه‌یانددوه‌ كه‌ ئیجازه‌ به‌ ئه‌حمه‌دشه‌هید نادات سه‌ردانی ئێران بكات .
ڕێکه‌و 2014-02-01 06:53:33
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی