هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی كورد له‌ مه‌جلیسی رژیم به‌رامبه‌ر به‌ ووته‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نیستیتۆی زمانی فارسی encrypted-tbn3.gstatic
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردپا نوێنه‌رانی كورد له‌ مه‌جلیسی رژیم ، دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی ئه‌نیستیتۆی زمانی فارسی ده‌ربڕی.به‌ دوای دژایه‌تی ئه‌ندامانی فه‌رهه‌نگستانی زمانی فارسی سه‌باره‌ت به‌ خوێندن به‌ زمانی زگماكی نوێنه‌رانی كورد ئه‌و قسانه‌یان به‌ جێگه‌ی داخ له‌ قه‌ڵه‌م دا. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری شاره‌كانی سنه‌، دیوانده‌ره‌ و كامیاران له‌ مه‌جلیسی رژیم
له‌ نامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، گه‌ڵاڵه‌ی خوێندن به‌ زمانی دایك سه‌ره‌تایی‌ترین مافی نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئێرانه‌.
عه‌له‌وی له‌و په‌یامه‌دا باسی له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی خوێندن به‌ زمانی دایكی كردووه‌ و گرینگی دانی به‌ مادده‌كانی ١٥ و ١٩ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێرانی له‌ به‌ڵێنه‌كانی حه‌سه‌ن روحانی له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌.
هه‌وروه‌ها ره‌سوڵ خزری نوێنه‌ری شاره‌كانی پیرانشار و سه‌رده‌شت له‌ مه‌جلیسی رژیم تۆمه‌تی بردنه‌ ژێر پرسیاری یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێرانی خستۆته‌ پاڵ ئه‌ندامانی ئه‌و فه‌رهه‌نگستانه‌ و رایگه‌یاندووه‌؛ نابێ ئیزن بده‌ین كه‌ هێندیك كه‌س به‌ كارشكێنی و ده‌مارگرژی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنان هه‌نگاو هه‌ڵبگرنه‌وه‌.
ڕێکه‌و 2014-02-01 06:52:03
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی