ئێران؛ ٥ كه‌س كه‌ چواریان كوردن له‌سێداره‌ دران‌ 31120141850444_iraneedam3112014b له‌گرتووخانه‌ی شاری ورمێ ٥كه‌سی تری له‌ سێداره‌دا، كه‌ چواریان كوردن.
ئاژانسی فورات نیوز، بڵاوی كرده‌وه‌، ٦كه‌س كه‌ به‌تۆمه‌تی كوشتن له‌گرتوخانه‌ی شاری ورمێ گیرابوون، سێ رۆژ به‌ر له‌ئێستا گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی هه‌مان زیندان و دوای رۆژێك ٥ گیراویان سزای له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه‌، كه‌ چوار له‌و كه‌سانه‌ كوردن و ئه‌ویتریشیان ئازه‌رییه‌. كه‌سێكیشیان به‌هۆی لێبوردنه‌وه‌ رزگاری بووه‌.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا، ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ریی‌ ئێران، ٢ چالاكی‌ سیاسی‌ و مه‌ده‌نیی‌ عه‌ره‌بیان له‌ شاری‌ ئه‌هواز، له‌ سێداره‌دا.
ئێران له‌ڕیزبه‌ندی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ سزای له‌ سێداره‌دان جێبه‌جێده‌كات و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ڕوبه‌ڕووی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ توندی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ مافی‌ مرۆڤ‌و نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆته‌وه‌.
ڕێکه‌و 2014-02-01 06:49:22
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی