٢٠٠ هیکتار لە سەرچاوە سروشتییەکانی کامیاران لە ئاگردا سووتاون بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ بەرپرسی سەرچاوە سرووشتییەکانی کامیاران رایگەیاندووە کە ئەمساڵ ٢٠٠ هیکتار لە لەوەڕگە و سەرچاوە سرووشتییەکانی ئەو شارە بە هۆی ئاگرەوە لە ناو چوون. بەوتەی ئیسماعیل پیروەندی، زۆرترین ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ لە لەوەڕگە دەرەجە دوو و سێیەکاندا هاتوونەتە ئاراوە ، بەڵام لە باسکردن لە چۆنێتی و هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەاوانە خۆی بواردووە. هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، ئەمساڵ لە ٥٠ شوێنی شاری کامیاران حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراە. ئەو بەرپرسە حکوومییە لە وڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو خەسارانەی کەبەر ئەو لەوەڕگانە کەوتوون چ هەوڵێکتان داوە، رایگەیاند؛" بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خەسارانە، کووتی شیمیایی و تۆوی گژوگیا بلاو کراونەتەوە. شاری کامیاران خاوەن ٣٥ هەزار هیکتار دارستان و نیوە دارستان و هەروەها ٩٥ هەزار هیکتار لەوەڕگەی دەرەجە یەک و دووە. پێشتر ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان هەواڵی تۆمارکردنی ٢٦٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی لە ناوچە دارستانی و لەوەڕگەکانی مەریوان و سەوڵاوای بڵاو کردبوویەوە. بە وتەی بەرپرسی رێکخراوی ژینگەی ئێران، یەک لە سەر سێی خەڵکی ئێران لەژیر کاریگەری زیانەکانی تایبەت بە ژینگەدان. مەحبووبە ئیبتکار دەڵێ، کاردانەوەی ژینگە پارێزیی ئێران لە ماوەی ٨ تا ١٠ ساڵی رابردوودا لە پلەی ٦٣ی جیهانییەوە بۆ پلەی ١١٤ی جیهانی دابەزیو18086 ڕێکه‌و 2014-01-30 08:48:27
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی