بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ حەراسەتی زانکۆی پەیامنووری مەریوان بە بڕیاری راستەوخۆی وەزارەتی ئیتلاعات بەشێوەی کاتی مافی درێژەدان بە خوێندنیان له دانا ئهمینی خوێندکاری زانسته کۆمهڵایهتییهکان، سۆران ڕاوش خویندکاری بەشی کشتوکاڵ و مهیسهم جهوانمیری خوێندکاری زانسته کۆمهڵایهتییهکانی زانکۆی پەیامنووری مەریوان زهوت كرد. مەیسەم جوانمیری، دانا ئەمینی و سۆران راوش ئەو سێ چالاکە خوێندکارییە کوردەن کەلە درێژەدان بەخوێندن بێبەش کراون دەگوترێت، ئەو سێ چالاکە خوێندکارییە دوێنێ سێشەممە لەلایەن حەراسەتی زانکۆوە بانگهێشت کراون و ئەو بڕیارەیان پێ راگەیاندراوە. بێبەش کرانی ئەو سێ چالاکە خوێندکارییە دوای ئەوە دێت کە رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رێبەندان شەپۆلێکی دەستبەسەر کردن و بانگهێشت کردنی چالاکانی خویندکاریی کورد شاری مەریوان گرتەوە، کە تیایدا دانا لەنجاوایی دەستبەسەر کرا و چەندین چالاکی خوێندکاریی دیکەی وەک ئارەش زەمانی، هێمن بیگلەری، سۆران دانیشوەر، بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
دەگوترێت ئەو چالاکە خوێندکارییانە بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد، لە شاری مەریوان بەرەوڕووی فشاری دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیران بوونەتەوە.
