رێژەی ژنانی ئالودە بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران چەندە؟ alwda-bb سكرتێری گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران ئاشكرایكردووە، كە ژنانی ئالودە بوو بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران زۆرە.
بەپێی هەواڵێكی هه‌واڵده‌ری حكومه‌تی مێهر، زەهرا بنیانیان سكرتێری گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران رایگەیاندووە" رێژەی ئالودە بون لە نێوان ژنانی ئێراندا ١٠%". هه‌روه‌ها لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، ئەو بەرپرسە حكومییەی ئێران ئاماژەشی بەوە داوە، بە پێی ئامارێك ئەوە پیشاندراوە، زۆرترین ژنانی ئالودە بوو لە تەمەنی (٢٠_٣٦) ساڵیدان.هەروەها ئەو ژنانەی كە لە شارە گەورەكاندا دەژین زیاتر رێژەی ئالودەبونیان تێدایە تاوەكو ئەوانەی لە لادێكاندا دەژین. لە لایەكی دیكەشەوە سەرۆكی رووبەرووبونەوەی ماددەی هۆشبەر عەبد رەزا رەحمانی ئاشكرایكردووە ٣٢٥ هەزار كەسی ئالودە بە ماددەی هۆشبەر لە ئێراندا هەیە.
ڕێکه‌و 2014-01-27 09:34:40
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی