ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە مەهاباد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا 300x180x18084.jpg.pagespeed.ic.uuU4uNvhtVژنێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە ناومالی خۆیاندا بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بەناسناوی "وەزیری" کچی عەبدوڵڵا بەهۆی کێشەی کۆمەلایەتییەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. دەگوترێت، ئەو ژنە تەمەن ٤٠ ساڵەیە هاوسەری کەسێک بە ناسناوی "زاهیدی" و هەروەها دایکی منداڵێکش بووە، کە شەوی یەکشەممە لە ماڵی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە وڵاتی ئێران ئەنجام دراون، بێکاری، هەژاری و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کە بەرئەنجامی ئەو دیاردانەن، هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی لە نیوان لاوان دایە و لەماوەی ٢ ساڵی رابردوودا بەهۆی چوونە سەرەوەی رێژەی بێکاری و دابەزینی هێڵی هەژاری، خۆکوژیی هاوڵاتییانیش رووی لەزیادبوون کردووە. لەلایەکی دیکەوە توندوتیژیی خێزانی و ناوماڵ بە یەکێک لە سەرەکی‌ترین هۆکاری خۆکوژی ژنان و کچان دادەندرێت.
ڕێکه‌و 2014-01-27 09:33:05
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی