یادی شاعیرێكی كۆچكردووی مەریوانی بە چالاکیی ژینگەپارێزی بەرز راگیرا 500x325x18077.jpg.pagespeed.ic.2Rf02YMX2V لەشاری مەریوان بە مەبەستی رێزلێنان لە شاعیری كۆچكردوو " ئەنوەر هوژەبری" چالاکییەکی بەڕوو چاندن بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ٥‌ی رێبەندان چالاكانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی شاری مەریوان لە نزیک گۆرستانی داسێرانی ئەو شارە، نزیک بە ١٥ كیلۆ تۆوی "بەڕوو"‌یان چاند.
ئەو بەڕوو چاندنە بە نیشانەی رێزگرتن لە شاعێری كۆچكردوو "ئەنوەر هوژەبری" كە مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لەژیان کرد، بەڕێوەچووە.
ئەنوەر هوژەبری نووسەر و وەرگێڕ و چالاكی فەرهەنگیی كورد، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لەگوندی "كانی میران"ی سەر بەشاری مەریوان لەدایک بووە و لە ماوەی تەمەنی‌فەرهەنگی خۆیدا دەیان وتاری ئەدەبی و رەخنەیی لەسەر زمان و ئەدەبی كوردی نووسیوە و و لەساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە لەتاران وەكوو میدیاكار لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران كاری دەكرد. ماوەی مانگێک لەمەوبەریش نزیک بە ١٥٠٠ تۆوی دار بەڕوو، بادام و پستە لەبەرزاییەكانی چیای "یەڵەوەڕ"‌لەلایەن لاوانی شاری روانسەر و ئەنجومەنی "چرۆ"‌وە چێندرابوو.
ڕێکه‌و 2014-01-27 09:14:30
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی