ناره‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی سنه‌، تاران و بێهبه‌هان 2014126133314586837231_%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%B6-%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%85-%D8%B3%D9%86%D9%86%D8%AF%D8%AC به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌دان كه‌س له‌ شارۆمه‌ندانی سنه‌یی جۆمعه‌ شه‌و نه‌خوتن و پێشیان به‌ به‌رێوه‌ چوونی حوكمی ئێعدامی لاوێك له‌ زیندانی سنه‌ گرت. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ خه‌ڵك به‌ وتنی دروشم به‌ جینایه‌تكارانیان راگه‌یاند كه‌ چیتر ناهێڵین رۆڵه‌كانمان له‌ سێداره‌ بده‌ن. هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی رێبه‌ندان زیاتر له‌ ٤٠٠ كرێكاری شیركه‌تی ئێران تایه‌ر بۆ پێنجه‌مین رۆژ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ ده‌ر كردنی ٨٠ كرێكار له‌ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری بێهبه‌هان رۆیشته‌ ناوو سێومین حه‌فته‌ی خۆی. ئه‌وان له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی ٧ مانگ حه‌قده‌ستی خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن.
ڕێکه‌و 2014-01-26 10:54:10
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی