قوتابیانی مەریوانی بەنیشانەی هاودەردەی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆیان تاشی 300x180x18053.jpg.pagespeed.ic.hQ_kTHzFCRقوتابیانی مەریوانی دوابەدوای هەڵوێستی مامۆستای كوردی قوتابخانەی شێخ شەڵتووتی مەریوان لەمەڕ هاودەردی لەگەڵ قوتابییەكەی تووشبوو بە شێرپەنجە، سەرجەم قوتابیانی پۆلی دووەمی سەرەتایی ئەو قوتابخانەیە سەری خۆیان تاشی.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، قوتابیانی مامۆستا محەممەدعەلی‌محەممەدیان لە مەریوان هەڵوێستێكی ئینسانیان لەخۆیان نیشان داو هاودەردی خۆیان لەگەڵ هاوپۆلەكەیان "ماهان" دەربڕی. ماوەیەک لەمەوبەریش مامۆستا محەممەد بەنیشانەی هاودەردی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆی تاشی و لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوی كردبوویەوە. ئەو مامۆستا كوردە نووسیبووی: " سەری من و ماهان بە قژە سەر حەساسە" و هەر بۆیە منیش تاشیومە.
بەوتەی کەسانی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی مامۆستا محەممەد عەلەی محەممەدی داوای لەقوتابیان كردووە كە بەو وەرزەی سەرمایە سەری خۆیان نەتاشن و ئەگەری ئەوە هەیە تووشی نەخۆشی ببن، بەڵام قوتابیان هاودەردی لەگەڵ هاوپۆلەكەیان بۆ گرینكتر بووە و سەری خۆیان تاشیوە. محەممەد عەلی محەممەدیان خەڵكی شاری مەریوانە و زیاتر لە ٢٠ ساڵ پێشینەی وانە وتنەوەی لە قوتابخانەكاندا هەیە و زۆربەی تەمەنی مامۆستایەتیشی لە گوندەكان بەسەر بردووە. بەپێی ئاماری بەشی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئوستانی کوردستان، لەحاڵی حازردا یەک هەزار و ٥٢٨ تووشبووی شێرپەنجە لەئوستانی کوردستان‌دا هەیە.
ڕێکه‌و 2014-01-26 10:49:28
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی