٥٠ له‌سه‌دی ته‌لاقه‌كان له‌ ئێران هۆكاره‌كه‌ی ئێعتیاده‌ 0.091692001336200679_iromihan_irبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌ پێی راپرسیێكی به‌رێوه‌ چوو، به‌ داخه‌وه‌ ٢٠ له‌ سه‌دی گیرۆده‌ بووان به‌ مه‌وادی موخه‌در لیسانس و ٧٠ له‌سه‌دیان دیپلۆمن. هه‌روه‌ها ٤٦ له‌سه‌دی زیندانیان ئه‌وانه‌ن كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ مه‌وادی مۆخه‌ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ و ٢٥ له‌سه‌دیان ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ و مه‌واده‌وه‌ هه‌یه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ وه‌زیری ولات به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه‌ ٦٣ له‌سه‌دی كه‌سانی گیرۆده‌ بوو ژن و منداڵ دارن، جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ناوبراوو وتی كه‌، ٥٠ له‌سه‌دی ته‌لاقه‌كان له‌ ئێران به‌ هۆی بابه‌تی گیرۆده‌ بوون به‌ مه‌وادی مۆخه‌دره‌وه‌ روو ده‌دات. عه‌بدۆلره‌زا ره‌حمانی فه‌زلی وتی، كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی ئێمه‌ به‌ به‌لاێك به‌ ناوو مه‌وادی مۆخه‌در و قاچاخ به‌ره‌وو رووو بووه‌ته‌وه‌.
ڕێکه‌و 2014-01-25 12:35:53
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی