هێزە ئەمنییەکان چالاکێکی مەزهەبیی کوردیان دەستبەسەر کرد 300x180x18002.jpg.pagespeed.ic.WNm8rmoiUlبەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەیوان شەریفی چالاکی مەزهەبی و ئەندامی مەکتەب قورئان، رۆژی ٢٠ی مانگی بەفرانبار لە دووکانەکەی خۆیدا لە مەریوان، لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا. سەیوان شەریفی چالاکی مەزهەبی و ئەندامی مەکتەب قورئان، لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا

بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو چالاکە مەزهەبییە لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا، لەلایەن ئەو هێزانەوە سووکایەتی و بێحورمەتی پێکراوە و بە زەبری لێدان سوار ماشێنیان کردووە.جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ماڵپەڕی مەکتەب قورئان لەو پەیوەندییەدا بڵاوی کردۆتەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەو چالاکە مەزهەبییەیان راگەیاندووە، پەیوەندیی خۆی لەگەڵ مەکتەب قورئانی کوردستان بپچڕێنێ.





ڕێکه‌و 2014-01-25 12:34:13
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی