په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری نوێی میسر راگه‌یه‌ندرا
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر، په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته‌ی له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه راگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه سه‌دا ٩٨.١ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه كه ژماره‌یان زیاتر له ٢٠ ملیۆن كه‌س بووه، به به‌ڵێ ده‌نگیان داوه. به پێی ئه‌م راپۆرته راوێژكار نه‌بیل سه‌لیب سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه سه‌دا ٩٨.١ی به‌شداربووانی پرۆسه‌ی راپرسی به‌به‌ڵی ده‌نگیان بۆ پرۆژه ده‌ستووری نوێی وڵات داوه و به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌و پرۆژه ده‌ستووره ده‌بێته ده‌ستووری میسر. ناوبراو‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و ژماره‌یه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌یان كردووه، ١٩ ملیۆنیان به به‌ڵێ بۆ ده‌نگیان پرۆژه ده‌ستووره‌كه داوه كه سه‌دا ٩٨.١ ده‌كات و سه‌دا ١.٩ش به نه‌خێر ده‌نگیان داوه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گه‌ر واده‌ی راپرسییه‌كه هاوكات نه‌بوایه له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌كانی زانكۆ، ئه‌وا رێژه‌یه‌كی زیاتر له ده‌نگده‌ران به‌شدارییان له راپرسییه‌كه‌دا ده‌كرد.
ڕێکهو 2014-01-19 09:11:07
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )