هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت 2014118131450478257351_%DA%A9%D8%A7%D8%B3%D8%A8%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%86-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86کۆڵبەرێکی دیکەی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێراندا کوژرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ واحید تۆفیقی کوڕی حاجی عەوڵای گاکەی خەڵکی گوندی بێتووشی سەربە ناوچەی ئالانی سەردەشت، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شوێنێک بە ناوی دۆلان، درایە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ئێوارێی پێنج‌شەممە پاش ٢٤ کاتژمێر لەلایەن هاووڵاتییانی ناوچەی ئالانی سەردەشتەوە دۆزراوەتەوە. سەرچاوەکە گوتیشی: واحید تۆفیقی، کە ٦ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهینابوو، هاوسەرەکەی دووگیانە و ناوبراو تەنیا بۆ دابین کردنی بژیویی ژیان رووی لە کۆڵبەری کردنی سەرسنوورەکان کردبوو. دەگوترێت بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کۆڵبەرە کوردە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و پێیان وتراوە دەبێ خۆیان لە میدیایی کردنەوەی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان ببوێرن.
ڕێکه‌و 2014-01-18 09:43:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی