وریایی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: له ماوه‌ی دوو حه‌فته له ئێران ٤٠ كه‌س ئێعدام كراون
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ زیاد بوونی ئێعدامه‌كان له ئێران وریایی دا و رایگه‌یاند، ته‌نیا له‌ماوه‌ی دوو حه‌فته ٤٠ كه‌س له ئێران ئێعدام كراون كه ٣٣ كه‌سیان له حه‌فته‌ی رابردوو له سێداره دراون. به پێی وته‌ی جێگری به‌رێوه‌به‌ری رۆژهه‌لات و ئافریقای باكووری لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، زیاد بوونی ئێعدامه‌كان له ئێران له ماوه‌ی مانگی رابردوو نیگه‌ران كه‌ره، له كاتێكدا رژێمی تاران هه‌وڵ ده‌دات كه رواڵه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی بگۆرێت ئێعدامه‌كانی زیاد كردووه كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی رژێم بێ سووده. به‌رێوه‌بردنی حوكمی ئێعدام پێشێلكاری مافی ژیانی هه‌ر ئینسانێكه و سزاێكی بێره‌حمانه و دژه مرۆڤانه‌یه. جێگه‌ی باسه كه لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی خوازیاری راگرتنی هه‌ر چی زوتری ئه‌م ئێعدامانه‌یه.
ڕێکهو 2014-01-17 09:13:25
به‌شی ( ڕاپۆرت )