چوار زیندانیی سیاسیی كورد دوای ٧٥ رۆژ مانگرتن له خواردن
به‌رده‌وام ده‌بین له مانگرتنه‌كه‌مان..
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، چوار زیندانیی سیاسیی كورد (حامید ئه‌حمه‌دی، كه‌ماڵ مه‌ولایی، جه‌مشید دێهقانی و جه‌هانگیر دێهقانی) راده‌گه‌یه‌نن كه به‌رده‌وام ده‌بین له مانگرتنه‌كه‌مان. ئه‌و چوار زیندانییه سیاسییه كورده كه له زیندانی قزڵحیساری شاری كه‌ره‌ج زیندانی كراون و بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه ئێستا له رووی ته‌ندرووستییه‌وه له ره‌وشێكی زۆر خراپدان و ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌شیان به‌لاوه سه‌خته و تووشی زۆرێك ئازاری جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه. ئه‌م زیندانییانه دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بڕیاری ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه و رێگه‌شیان پێ نه‌دراوه پارێزه‌ر بۆ خۆیان ده‌ستیشان بكه‌ن له رۆژی ١٣ی گه‌ڵاڕێزانه‌وه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌بڕین مانیان گرتووه له خواردن. هاوكات كه‌س و كاری ئه‌و چوار زیندانییه سیاسییه‌ش له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ رۆڵه‌كانیان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه و داوا ده‌كه‌ن بڕیاری له‌سێداره‌دان هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
ڕێکهو 2014-01-17 09:12:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )