په‌سه‌ند كردنی حوكمی ئێعدام بۆ زیندانیێكی سیاسی به‌لووچ 1222013835456به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری چالاكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی له‌ ئێران، له‌ كۆتایی حه‌فته‌ی رابردوو حوكمی دژه‌ مرۆڤانه‌ی ئێعدام بۆ زیندانی سیاسی مه‌حه‌مه‌د حسین ریگی ٢٣ ساڵه‌، له‌ لایه‌ن قازی مه‌هگۆلی سه‌رۆكی لقی ١ دادگای شۆرشی زاهدانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا. به‌ پێی وته‌ی یه‌كێك له‌ نزیكانی رێگی، ناوبراوو تا ئێستا دادگایی نه‌كراوه‌ و حوكمه‌كه‌ی به‌ بێ دادگایی كردن په‌سه‌ند كراوه‌. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ مه‌حه‌مه‌د حسین ریگی نزیك به‌ ٧ مانگ پێش ئێستا له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئیتلاعات بۆ ماڵی باوكی له‌ سه‌راوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراو بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له‌ ژوری تاكه‌ كه‌سیدا له‌ ژێر سه‌ختترین شكه‌نجه‌ی رۆحی و ره‌وانی بوو كه‌ به‌ هۆی ئه‌و شكه‌نجانه‌وه‌ ناوبراوو وادار كرا كه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیون دژبه‌ خۆی قسه‌ بكات.
ڕێکه‌و 2014-01-16 10:07:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی