داخرانی ٥٠٠ كارگای پیشه‌یی له هه‌مه‌دان
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، مه‌حه‌مه‌د ناسر نیكبه‌خت، پارێزگاری هه‌مه‌دان له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ناوه‌نده‌كانی لاوان له هه‌مه‌دان رایگه‌یاند، لاوان سه‌رمایه‌ی گرنگی وولاتن و ده‌بێت له‌م سه‌رمایه‌یه حمایه‌ت بكرێت. هه‌روه‌ها وتی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی لاوانی ئێمه له ئێستادا بێكارییه كه به له‌به‌ر چاوو گرتنی مێژووی دوور‌و درێژی ئه‌م پارێزگایه له كاری كشاوه‌رزی و پیشه‌یی ده‌بێت له‌م به‌شه‌دا ئاوری جیدی بده‌ینه‌وه كه به داخه‌وه له هه‌ر ١٥٠٠ كارگاێك له‌م پارێزگایه ٥٠٠ كارگا به هۆی نه‌بوونی پووڵه‌وه داخراون.
ڕێکهو 2014-01-16 10:06:07
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )