پێ شێلكردنی مافی ئافره‌تان له ئێران‌دا له راپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران بۆكۆنگره‌ی پێنجه‌م (كۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی)
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی له یه‌كه‌مین ووڵاتانی سه‌ركوتگه‌ری مافی ئافره‌تانه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دواكه‌وتووه به چه‌سپاندنی قانوونی غه‌یره ئینسانی و غه‌یره ئیسلامی به شێوه‌ییكی زۆر درندانه مافی ئافره‌تان پێ شێل ده‌كات و سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه و ماف زه‌وتكردنی ژنانی كردۆته یه‌كێك له سه‌ره‌كی ترین به‌رنامه‌و كاره‌كانی حكومه‌ت. گه‌وره‌ترین پێشێلكاریی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی له‌به‌رانبه‌ر ژنان له بواری سیاسیه‌وه‌یه، به‌شێوه‌یێك كه ژنان كه‌مترین به‌شدارییان له كاروباری سیاسی حكوومه‌ت پێده‌كرێ و ئه‌و مه‌یدانه له ده‌ستی ئاخوندان مۆنۆپۆل كراوه. پرۆژه‌و گه‌ڵاڵه‌كان و ره‌وتی نوێ لهفشارهێنان بۆ سه‌ر ژنان له شۆێنه گشتیه‌كان له دانشگاكان و مه‌دره‌سه‌كان و ته‌نانه‌ت له ناو حه‌ریمی خسوسیدا، جیاكردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوان له دانشگاكان و ته‌نانه‌ت جوداكردنه‌وه‌ی ئوتوبووسی ژنان له گه‌ڵ پیاوان و ریگه‌دان به پیاوانی بێ به‌زیی ودواكه‌وتوو بۆ هێرش كردنه سه‌ر ژنان له كۆمه‌ڵگادا به ناوی پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، سووكایه‌تییه‌كی سیستماتیك به ژنان ، كه زۆر جار فیلمی ئه‌و سه‌ركوت‌و بێ رهحمیانه له لایه‌ن تلویزیون و هۆكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌بنه‌وه,وه‌ك كوشتنی ئافره‌تان به شێوه‌ی (سه‌نگسار)كه نمونهییكی زۆر قێزه‌ون و نائینسانیه. سه‌ركووتكردن و سووكایه‌تیپێكردنی ئافره‌تان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه،ده‌رخه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن كه رژیمی ئاخوندی وه‌ك سه‌ره‌كی ترین دوژمنی ئافره‌تان و مافه‌كانیان بناسرێ. جێگه‌ی داخه كه ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی شۆێن كه‌وتووی سیستم و ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی به پشتگیری كردن له سیاسه‌تی سه‌ركوت به‌رانبه‌ر به هاونهوعهكانیان بوونه هۆی زیاتر گه‌رم داهێنانی سه‌ركوت وبێرهحمی به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان له ئێران‌دا. ئاخوندانی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌نیا له‌و كاتانه باس له ژنان و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن كه بازاری شانۆی به ناو ههڵبژاردنهكانیانیان گه‌رم دابێنن, وبه مه‌به‌ستی چاوبه‌ست كردن و راكێشانی سه‌رنجی رای گشتی جیهانی وهه‌روه‌ها خه‌ڵك،وا نیشان بده‌ن كه ئافره‌تانیش له ئێران به‌شیان هه‌یه‌و خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی و نه‌زه‌رن. دیاره ژنانی كورد زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر سته‌م و زیاتر چه‌وسانه‌وه‌یان له به‌رانبه‌ردا په‌یره‌و ده‌كرێ,و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی كه به بۆنه‌ی ژن بوون لێیان ده‌كر ێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن سته‌می چه‌ندقاتیان له‌سه‌ره.به‌ڵام به خۆشیه‌وه ئافره‌تانی كوردستان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر بێ به‌زه‌ییانه فشاریان ده‌خرێته‌سه‌ر و ده‌گیرێن و شكه‌نجه و ئازار ده‌درێن زۆر ئازایانه و به‌رپرسانه له مه‌یدانه سیاسی و راگه‌یاندنه‌كاندا تێكۆشاون ده‌ورێكی گرینگ‌یان له خه‌باتی ماف خوازانه‌و یه‌كسانی خوازانه گێراوه. به‌شێك له كاری رژیم اخوندی له پێوه‌ند به ئافره‌تان له ٧ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٥٧كۆچی خۆری،ته‌نیا دوو حه‌وتوو به سه‌ر سه‌ركه‌وتنی شۆرشی خه‌ڵكی ئێران له به‌رانبه‌ر رژیمی شاهه‌نشاهی، ده‌فته‌ری خومه‌ینی رایگه‌یاند,كه قانونی دیفاع و حیمایه‌ت له خانه‌واده هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.به پێ ئه‌و قانوونه، تایبه‌تمه‌ندی سنووردار له مافه‌كانی ناو خانه‌واده به ژنان ده‌درا. روژێك له دوای ئه‌وه, واته له ٨ی ره‌شه‌ممه‌دا,خزمه‌ت گوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ ژنان به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و له دوای سێ رۆژ وله ١١ی ره‌شه‌ممه‌ی ٥٧: قازی (حاكم)ه ئافره‌ته‌كان له قه‌زاوه‌ت كردن دوور خرانه‌وه. ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵی ١٣٨٥، زیاتر له ٦٠ حوكمی ئیعدام و سه‌نگسار له به‌رانبه‌ر ژنان له ئێران‌دا به‌رێوه چووه. به پێ سه‌رژمێرییه ره‌سمیه‌كان، ژماره‌ی كچانی هه‌ڵاتوو له ساڵی ١٣٨٥ گه‌یشتۆته زیاتر ٣٠٠ هه‌زاركه‌س. مه‌لاحه‌سه‌نی نوینه‌ری ولی فقیه و ئیمام جومعه‌ی رژیم له‌شاری ورمێ له سیهه‌می به‌فرانباری ١٣٨٦:“ووتی من نازانم چۆن تا ئیستاش وله دوای تێ په‌رینی ۲۸ ساڵ به سه‌ر ئینقلابی ئیسلامی، ژنانی به‌دحیجاب زیندوون. ئه‌و ژنانه‌ی كه حیجابی ئیسلامی په‌یره‌و ناكه‌ن، ده‌بێ خویان، مێرده‌كان و باوكه‌كانیان بمرن“. خومه‌ینی له,كتێبی:تحریرالوسیله :به‌رگی دووهه‌م سه‌فحه‌ی ٣٢٧ مه‌سه‌له‌ی ٨: نوسیویه «له كاتی ته‌ڵاقداندا پێویست نیه ژن ئاگادار بێ ، جا چ بگا به‌وه‌ی كه رازی بێ “. خومه‌ینی هه‌ر له كتێبی :تحریرالوسیله: جڵدی دوهه‌م سه‌فحه‌ی ١٣ مه‌سه‌له‌ی ٥:نوسیویه «به‌رپرسایه‌تی كردن خاوه‌نداریه‌تی سه‌رمایه‌ی منداڵ … بۆ باوك و باپیره ده‌گه‌رێته‌وه‌و دایك و نه‌نك واته دایكی دایك هیچ مافێكی خاوه‌نداریه‌تیان نیه». ئاخوند خامنه یی ولی فقیه رژیم له ٣٠ی پهشپهر,تیر ٧٦. ووتی «ئه‌م مه‌سه‌له‌یه, كه ده‌بێ ژنانیش له ناوهندو بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به راده‌ی پیاوه‌كان بوونیان هه‌بێ،خاڵێكی لاواز، بۆچونێكی كاڵ،بێ بایه‌خ و منداڵانه‌یه». گالیندوپل،راپۆرت نووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له پێوه‌ند به مافی مروف له ئێران ،له مانگی ژانویه‌ی ١٩٩٢: ووتی«ابوالفزل موسه‌وی تبرێزی، دادستان گشتی ووڵات، ووتویه هه‌ر كه‌س بنه‌ره‌تی حیجاب پێ شێلبكا كافره‌و حوكمی كافرێكیش مه‌رگه». به پێ سه‌رژمێریه رسمیه‌كان « خودكوشتن له ئێران به شێوه‌ی مام ناوه‌ند ٢٥ تا ٣٠ له سه‌د كه‌سه». ئه‌و سه‌رژمێریه به‌رزترین سه‌رژمێری خۆكوشتنه له جیهان ، چونكه رێژه‌ی مام ناوه‌ندی خۆكوشتن له جیهان نزیك به ١١ تا ١٢ له هه‌ر یه‌ك سه‌دهه‌زار كه‌سدایه». هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ژنان چوار به‌رابه‌ری پیاوان خۆدهسوینن. به‌رزبوونه‌وه‌ی ١٠ تا ١٥ ته‌نانه‌ت ٣٠ له سه‌دی ژنانی خیابانی و كچانی هه‌ڵاتوو، گه‌یشتنی ته‌مه‌نی له‌ش فرۆشی ئافره‌تان بۆ ژێر ٢٠ساڵ له به‌رهه‌مه قێزنهونهكانی حاكمیه‌تی ئاخوندیه. هه‌ر له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوو یاسایێكی نوێی قێزه‌ون په‌سه‌ند كراوه كه رێ به سه‌رپه‌رشتی منداڵه هه‌ڵگیراوه‌كان ده‌دا له داهاتوو ژیانی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پێك بێنن كه ئه‌وه‌ش ته‌وژمێكی به‌ربلاو له ناره‌زایه‌تی به‌دواوه بوو.
ڕێکهو 2014-01-16 10:01:09
به‌شی ( ڕاپۆرت )