لاوان و بزوتنەوەی خوێندكاری لە راپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران بۆكۆنگره‌ی پێنجه‌م (كۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی) بهخۆشیهوهی خوێندكارانی تێكۆشه‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نهزانكاریهی ده‌سه‌ڵات مقاومه‌تیان كرد و هێرش و هه‌ره‌شه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان بۆكۆنترۆڵكردنی دانشگاكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. ده‌سه‌ڵاتداران به سه‌ر نه‌كه‌وتنی ته‌واوی پیلانه‌كانیان هه‌وڵیاندا له ژێر ناوی ریفۆرم و گۆڕانخوازی چینی خۆێندكار بۆ لای خۆیان ڕاكێشن. له پێش شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ساڵی ١٣٧٨ ئاخوند خاته‌می به به‌ڵێنی زریقه‌و بریقه‌داری به خه‌ڵكی ئێران به تێكراو خۆێندكاران به تایبه‌ت هه‌وڵیدا سه‌رنجی دانشجو و خۆێندكاران بۆ لای ده‌سه‌ڵات ڕاكێشێ، له دوای به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و ده‌رچوونی محمد خاته‌می به سه‌رۆك كۆماری رژیم، خۆێندكاران به‌رده‌وام بوون له داوا ڕه‌واكانیان و دانشگاكان بوونه مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی دانشجویانی ئازادیخواز. ئاخوند خاته‌می كه پێشتر به‌ڵێنی زۆری به خه‌ڵك و خۆێندكاران به تایبه‌ت دابوو، له جیات جێ به‌جێ كردنی داوای ڕه‌وای خۆێندكاران بڕیاری هێرش كردنی بۆ سه‌ر خۆێنكاران ده‌ركرد و ته‌نانه‌ت ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر خۆێندكاران ناره‌زایه‌تیه‌كانیان كۆتایی پێ نه‌هێنن ئه‌وه ده‌ستور به هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌دا به توندترین شێوه روبه‌روی خۆێندكاران بنه‌وه. ناره‌زایه‌تی دانشجویی له ساڵی ١٣٧٨ی كۆچی خۆری و شه‌هید كران و گرتنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان و هه‌روه‌ها ناره‌زایه‌تیه به‌ربڵاوه‌كانی خوێندكاران و دانشجوه‌كان له ساڵی ١٣٨٨ و ١٣٨٩ی كۆچی خۆری، په‌یامێكی گرینگی به ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئاخوندی گه‌یاند، ئه‌ویش په‌یامی مقاومه‌ت و خۆراگری له به‌رانبه‌ر سته‌م و چه‌وسانه‌وه ئه‌گه‌ر زۆریش بێ بهزییانهو توندبێ. ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئاخوندی بریاری سه‌ركوتی دانشجوو خوێندكارانیان ده‌ركرد كه چه‌ندین خوێندكار شه‌هید كران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان زیندانی كران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیان له درێژه‌دانی خوێندن بێبه‌ش كران. شه‌هیدان كیانووش ئاسا، محه‌ممه‌دجه‌واد په‌ره‌نداخ، محه‌ممه‌د موختاری و سانع ژاڵه له خوێندكار‌و دانشجوه كورده‌كانن كه له لایه‌ن هێزهسهركوتگهرهكانی رژیم شه‌هید كران. به پێی زانیاریه‌كان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خۆێندكاران له خۆێندن بێ به‌ش كراون و زیاتر له ٩٢ بڵاوكراوه‌ی خوێندكاری داخراون. له هه‌نگاوێكی دیكه‌دا گه‌ڵاڵه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه و دانشگای كوڕان و كچانی دارشتوه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی لابردنی چه‌ند ده‌رسی گرینگ له كتێبه ده‌رسیه‌كان و له جێگه‌یان دانانی ده‌رسی ئه‌وتۆ كه ئاخوندان دایده‌نێن و له مه‌سڵه‌حه‌تی دهسهڵاتهكهیاندایه. هه‌روه‌ها ریگه ده‌گرن كه خوێندكارانی كچ له چه‌ندین مه‌یدانی زانستیدا بخوێنن. سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و به‌ربه‌ست دروست كردن بۆ دانشجویان پێ رانه‌گه‌یشتن به ناوه‌نده‌كانی خۆێندن وای كرده‌و نه‌خوێنده‌واری له ئێران‌دا په‌ره بستێنێ، به پێ ئاماره‌كان كه له رۆژنامه‌ی حكومه‌تی (ئیعتماد) بڵاو بۆته‌وه سه‌رۆكی سازمانی فێربوونی خۆێندن (سواد اموزی) ووتویه‌تی له ئیستادا٦/١٤ درسهدی رێژه‌ی ٧٥ میلوێنی ووڵات بیسوادن. به ووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی رژیم: زیاتر له ٩میلیون و ٧١٥ههزار نه‌خۆێنده‌وار له له ته‌مه‌نی سه‌ره‌وه‌ی ٦ساڵ له ووڵاتدا سه‌رژمێری كراون و زیاتر له سێ ملوێن و ٤٥٦ههزار نه‌خۆێنده‌وار له ته‌مه‌نی ١٠ تا ٤٩ساڵ له ووڵاتدا سه‌رژمێری كراون كه ۶.۸ له سه‌دی دانیشتوانی ئێرانن. علی باقر زاده سه‌رۆكی سازمانی دامه‌زراوه‌ی فێربوونی خۆێندن (نهچت سواد اموزی) ژماره‌ی نهخۆیندهوارهكانی زیاتر له ۱۱ ملوێن كه‌س له ژماره‌ی ۷۵ ملوێن ونیوی ئێران راگه‌یاند. ئاشكرایه كه خوێندكارانی كورد جیاواز له كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی خۆێندن چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌یان له به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن بۆ دروست ده‌كرێ. ناوه‌ندی ئوموری ته‌ربیه‌تی له مهدرهسهو ناوه‌نده‌كانی خۆێندنی كوردستاندا به شێوه‌ییكی به‌ربڵاو بۆ ده‌ست نیشانكردنی خۆێندكارانی ئازادیخواز و نیشتمان په‌روه‌ر كارده‌كات و له سه‌ر وه‌رنه‌گرتنی خوێندكاران له دانشگاكان كاریگه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌سیجی دانشجویی و خۆێندكاری وته‌نانه‌ت ئیداره‌كانی ئیتلاعات وئه‌منیه‌تی رژیمیش هه‌ركام به شێوه‌ی جیا جیا له سه‌ر دانشجو و خوێندكاران وناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌وریان هه‌یه‌و چه‌ندین به‌ربه‌ستی وه‌ك گوزینش و ئهستێرهداركردن و به خۆماڵی كردنی دانشگاكان له دژی خوێندكارانی كورد كردوه به قانوون تا خوێندكارانی كورد نه‌توانن به ئاسانی له دانشگا دیاره‌كانی ئێران‌دا بخوێنن. له‌لایێكی دیكه خوێندكارانی كورد، كه‌متر له ئیداره حكومه‌تیه‌كان كاریان ده‌درێتێ، هه‌ر بۆیه دوای ته‌واو كردنی خوێندن كاریان ده‌ست ناكه‌وێ. به‌رنامه‌ی جیاوازی دانانی زیاتر له به‌رانبه‌ر خۆێندكارانی كورد به شێوه‌یه‌كه كه به‌شێكی به‌رچاو له لاوانی كورد ناچار بوون ده‌ست له خۆێندن هه‌ڵگرن وهه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان له دوای كۆتایی هاتنی خۆێندنهكانیان، بێكارن و له ماڵه‌وه دانیشتوون كه بوونی ئه‌و وه‌زعیه‌ته تووش كێشه‌و نه‌خۆشی فكری و ڕوانی كردون. له گه‌ل هه‌موو به‌ربه‌ست و فشار‌و سه‌ركوته‌كان،خۆێندكاران به تایبه‌ت و لاوانی كورد به تێكرا له مقاومه‌ت و خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ست هه‌ڵناگرن و به‌رده‌وامن له تێكۆشان له پێناو گه‌یشتن به ویسته‌كانیان و سه‌ربه‌رزانه له كاروانی زانست خوازی و فێربوونی عیلم شێلگیرانه به‌ره‌و پێش ده‌رۆن.

ڕێکهو 2014-01-16 09:48:31
به‌شی ( ڕاپۆرت )