كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له‌م به‌شه‌دا ٥٢ راپۆرت له لایه‌ن چالاكانی مافی مرۆڤه‌وه له ئێران تۆمار كراوه كه له‌م رێژه‌یه ٢٥٨ شارۆمه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ٤٣ حاڵه‌تی سووكایه‌تی و لێدان بووه و ٣ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و قه‌زاییه‌كان و هه‌روه‌ها ٢٢ شارۆمه‌ند له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه موحاكمه كراون و بۆ ٢٤ كه‌س ٧٢٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٠ میلیون ریال سزای پووڵی په‌سه‌ند كراوه. له كۆی ٥٢ راپۆرت له‌م به‌شه‌دا ٥٣ حاڵه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له ئاست ٣٥١ كه‌س تۆمار كراوه.
كه‌مینه ئاینییه‌كان
له‌م به‌شه‌دا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو ١٥٩ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه تۆمار كراوه و به‌م پێیه ٥٣١ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ١٢ حاڵه‌تی سووكایه‌تی و لێدان و ٦٦ حاڵه‌تی پشكنینی ماڵ، ١ حاڵه‌ت داخستنی شوێنی مه‌زهه‌بی، ٣٩ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له چالاكی ئابووری كه‌مینه ئاینییه‌كان، ٨٨ حاڵه‌تی بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی – قه‌زاییه‌كان و ٩ حاڵه‌تی بێ به‌ش كردن له خوێندن رووی داوه. هه‌روه‌ها ٧٩ كه‌س له كه‌مینه ئاینییه‌كان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه به ٣٦٢٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ٢٠٠ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو و ٤١ میلیارد و ٣٠ میلیون ریاڵ سزای پووڵی و ٧٥ قامچی مه‌حكوم كراون. له‌م به‌شه‌دا به‌هاییه‌كان به ٤٩ له‌سه‌د و ده‌روێشه‌كان ١٦ له‌سه‌د، ئه‌هلی سوننه‌ت ١٤ له‌سه‌د له پله‌كانی دوایی جێگه‌یان گرتووه.
ئه‌ندێشه‌و به‌یان
له‌م به‌شه‌دا له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٣، ٣٥٢ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه ٣٣ حاڵه‌تی فیلته‌ر كردنی ئینترنێت، ٨ حاڵه‌تی راگرتنی گۆڤار، ٥ حاڵه‌ت كێشه نانه‌وه‌ی عه‌مدی له رایلكهی ئینترنێت و ٣٣٦ حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، ١٤ حاڵه‌تی سووكایه‌تی و لێدان، ١٦ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له كۆبوونه‌وه و مه‌راسم، ٦٨ حاڵه‌ت داخستنی ناوه‌ند و ده‌فته‌ر، ١٢٧ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به كۆمه‌ڵ و ١٧٨ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی – قه‌زاییه‌كان تۆمار كراوه. له ساڵی ٢٠١٣ له به‌شی ئه‌ندێشه‌و به‌یان ١١٧ كه‌س له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانه‌وه به ٤٥٦٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ١١١ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو و ٣ میلیارد و ٧٣٨ میلیون ریاڵ غه‌رامه، ١٦٤ قامچی و ٢٤١ مانگ بێ به‌ش كردن له چالاكی كۆمه‌لایه‌تی مه‌حكوم كراون. جێگه‌ی باسه كه ١٨٨٥٥ حاڵه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی ماهوارهش له لایه‌ن هه‌واڵنێران و هه‌واڵده‌رییه‌كانی حكومه‌ته‌وه تۆمار كراوه. له كۆی ٣٥٢ راپۆرت له‌م به‌شه‌دا ٣٩٤ حاڵه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ بۆ ١٩٩٧٤ كه‌س تۆمار كراوه.
ئه‌سناف
له به‌شی ئه‌سناف له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو ٣٥ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه بریتییه له ٤ حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی مافی ئه‌سناف، ٤٣١ حاڵه‌تی داخستنی ناوه‌ند و دووكان، ١ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له چالاكی رێكخراوه‌یی، ٢ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان كه به ٧٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كراون. له كۆی ٣٥ راپۆرت، ٢٥ حاڵه‌ت پێشێلكاری مافی مرۆڤ بۆ ٤٥٨ كه‌س رووی داوه.
خوێندكاری
له ساڵی رابردوو ٥٨ راپۆرت له‌مه‌ر پێشێلكاری مافی خوێندكاران له ئێران تۆمار كراوه كه بریتین له، ٢٧ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خوێندكار، ٤ حاڵه‌ت شێواندنی كۆبوونه‌وه، ١ حاڵه‌ت سووكایه‌تی و لێدان، ٨ حاڵه‌ت پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی گۆڤاری خوێندكاری، ٣٠ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ دادگا و ٢٠ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ كمیتهكانی ئینزباتی، ٢٦ حاڵه‌ت هه‌ڵپه‌ساردن له خوێندن و ١٨ حاڵه‌ت بێبه‌ش كردن له خوێندن. له‌م به‌شه‌دا ٤ خوێندكار له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه به ٣٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ٨٠ قامچی و ٧٥٠ هه‌زار ریاڵ غه‌رامه مه‌حكوم كراون. له كۆی ٥٨ راپۆرتی تۆمار كراو‌و ٥٦ حاڵه‌تی پێشێلكاری مافی خوێندكاران بۆ ١٣٧ كه‌س رووی داوه.
ئێعدام
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو ٢٥٣ راپۆرت له لایه‌ن نه‌هادی ئاماره‌وه له به‌شی ئێعدام له ئێران تۆمار كراوه كه بریتییه له مه‌حكومییه‌تی ٣٩٧ كه‌س به ئێعدام، و به‌رێوه‌بردنی حوكمی ئێعدام بۆ ٥٨٥ كه‌س، كه له‌م رێژه‌یه ٤٩ كه‌س له‌به‌ر چاوی گشتی له سێداره دراون، ١٥ كه‌س له‌م ئێعدامكراوانه به تاوانی چالاكی سیاسی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا ئێعدام كراون كه تاكوو ئێستاش لاشه‌كانیان به بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه. له كۆی ٢٥٣ راپۆرت، ٢٨٢ حاڵه‌ت پێشێلكاری ماف بۆ ١٠٣١ كه‌س تۆمار كراوه.هه‌روه‌ها به پێی ریزبه‌ندی پارێزگاكان، پارێزگای ئه‌لبۆرز به ١٦ له‌سه‌د و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ١٠ له‌سه‌د وكرماشان و سیستان و به‌لوچستان به ٨ له‌سه‌د له پله‌ی دوایدان. جێگه‌ی باسه كه ئێعدامی ژنان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا دوو هێنده زیادی كردووه.
فه‌رهه‌نگی
له به‌شی فه‌رهه‌نگی ٣٨ راپۆرت له لایه‌ن هه‌واڵنێرانی مافی مرۆڤه‌وه تۆمار كراوه كه بریتییه له، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢٤٥ كه‌س، پێش‌گرتن له بلاو كراوه‌ی فه‌رهه‌نگی ٣ حاڵه‌ت و پێش‌گرتن له به‌رێوه بردنی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی ٥ حاڵه‌ت، ده‌ر كردنی چالاكێكی فه‌رهه‌نگی و ٦ حاڵه‌تی بانگهێشت بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان، له‌مبه‌شه‌دا ٤١ كه‌س له چالاكانی فه‌رهه‌نگی به ٥٣٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣٩ میلیارد ریاڵ سزای پووڵی مه‌حكوم كراون. جێگه‌ی باسه كه ١٢ شوێنه‌واری مێژوویی خراب كراون و ٢ شوێنه‌واریش به هۆی پێرانه‌گه‌یشتن له حاڵی خراب بووندان.
كرێكاری
پێشێلكاری مافی كرێكاران له ئێران له ماوه‌ی سالی رابردوو ٣٠٠ راپۆرت تۆمار كراوه كه به‌و پێیه ٣٩ كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ٣ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له مانگرتنی كرێكاری، ٤٧٠٦ كرێكار له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر كراون و ٦٣٣ مانگ حه‌قده‌ستی كریكاران دوا كه‌وتووه ١١٠٢١١ كرێكار بێكار بوون، ٤٨ كه‌س به هۆی رووداوی كاره‌وه زیانیان پێ گه‌یشتووه، ٧٠٩١٥٨ حاڵه‌ت نه‌بوونی بیمه‌ی بێكاری و ١٩ كرێكار بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی – قه‌زاییه‌كان بانگهێشت كراون. ٧ كرێكار له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه به ٥٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٢ مانگ زیندانی ههڵپهسێردراوو مه‌حكوم كراون. له كۆی ٣٠٠ راپۆرتی تۆمار كراو‌و ٢٧٩ حاڵه‌ت پێشێلكاری بۆ ٩٦٤٤٧٨ كه‌س له ئێران رووی داوه.
مافی مندالان
له به‌شی مندالان ١٨ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه بریتییه له ٢ حاڵه‌تی منداڵ ئازاری، ١ حاڵه‌تی فرۆشتنی منداڵ ١ حاڵه‌ت ته‌جاوز و ئازاری جنسی، ٢٠٠٠٠٠ حاڵه‌ت نه‌بوونی خواردنی پێویست، ١٦١٠٠٠ حاڵه‌ت مندالانی بێبه‌ش له خوێندن. له كۆی ١٨ راپۆرت، ١١ حاڵه‌ت پێشێلكاری مافی مندالان بۆ ٣٦١٠١٠ كه‌س له ئێران تۆمار كراوه.
ژنان
له‌م به‌شه‌دا له ساڵی ٢٠١٣، ١٨ راپۆرت تۆمار كراوه كه بریتییه له، ٤٦ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كردن به هۆكاری حیجاب، یه‌ك حاڵه‌ت خۆسووتاندن و ٥ حاڵه‌ت قه‌تڵی نامووسی، ١ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی – قه‌زاییه‌كان. له كۆی ئه‌و ١٨ راپۆرته ١١ حاڵه‌ت پێشێلكاری مافی ژنان بۆ ٥٦ ژن تۆمار كراوه.
زیندانیان
له‌م به‌شه‌دا ٤٧ حاڵه‌تی سوكایه‌تی و لێدان، ٢٨٨ حاڵه‌ت پێرانه‌گه‌یشتن یان بێبه‌شی له پێداویستی پزشكی، ٩٧ حاڵه‌ت گواستنه‌وه‌ی نایاسایی زیندانی بۆ ژووری تاكه كه‌سی، ١٩٠ حاڵه‌تی فشار له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بۆ سه‌ر زیندانیان، ٤٣٢٤ حاڵه‌ت مانگرتن ٢ حاڵه‌ت خۆكوشتنی زیندانی، ٢ حاڵه‌ت مردنی زیندانی به هۆی نه‌خۆشی، ١ حاڵه‌ت په‌روه‌نده‌سازی دژبه زیندانی و ٧٢٤٦ حاڵه‌ت هێشتنه‌وه‌ی زیندانی له شوێنی نه‌شیاودا كه له كۆی ٥٨٦ راپۆرتی تۆمار كراو‌و ٩٣٠ حاڵه‌تی پێشێلكاری مافی زیندانیان بۆ ٢١١٣٤ زیندانی رووی داوه.
مهحكومیهتهكان
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژێم ٩٥٢٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣٩٥ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراویان سادر كردووه كه له‌م رێژه‌یه ٧٢ مانگ له به‌شی ئه‌سناف، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ٧٢٢ مانگ، كه‌مینه ئاینییه‌كان ٣٨٢٠ مانگ، ئه‌ندێشه‌و به‌یان ٤٦٧٨ مانگ، خوێندكاران ٣٣ مانگ، فه‌رهه‌نگی ٥٣٤ مانگ و كریكاران ٦٥ مانگیان به خۆیان ته‌رخان كردووه. له لێكۆلینه‌وه‌ی وردتردا ده‌زگای قه‌زایی رژێم ٢٤٧ كه‌س له شارۆمه‌ندانی به زیاتر له ٢٤١ ساڵ بێ به‌شی له مافی كۆمه‌لایه‌تی، زیاتر له ٨٢٧ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ههڵپهسێردراوو مه‌حكوم كردووه.