رێگری لهراگواستنی ژنه زیندانییه‌كی سیاسیی كورد بۆ زیندانی شاری ماكۆ
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی دیزڵ‌ئابادی كرماشان و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له‌چوونی بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ماكۆ كرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیندانی سیاسی كورد كه ماوه‌ی زیاتر له ٥ ساڵه له‌زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشانه، هه‌تا ئێستا بۆ چه‌ندین جار داوای راگواستنی بۆ زیندانی ماكۆ كردووه، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه له‌لایه‌ن ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه. ئه‌و چالاكه سیاسییه كورده ساڵی ١٣٨٦ له‌شاری كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا مافی چاپێكهوتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێ نه‌داروه. له‌وپێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ریی "هرانا" بڵاوی كردبۆوه، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیی زیندانه‌وه فشاری خراوه‌ته سه‌ر و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش كه تووشی نه‌خۆشی ببوو، ئیزنی چاره‌سه‌ریی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندانی پێنه‌درا. ده‌گوترێت، لێپرسراوانی ئه‌منیه‌تیی داوایان له زه‌ینه‌ب جه‌لالیان كردووه، "كه دهبێئێعترافی ته‌له‌ویزیونی بكات". ئه‌و چالاكه سیاسییه دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به تاوانی "محاربه" و ئه‌ندامه‌تیی له‌یه‌كێك له‌حیزبه كوردییه‌كان حوكمی سێداره‌ی بۆ بڕایه‌وه و دواتر ئه‌و حوكمه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدرا.
ڕێکهو 2014-01-12 10:09:48
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )