پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ زایینی لە كاتێكدا پێشوازی لە ساڵی نوێ دەكەین كە بارودۆخی جیهان بەگشتی و كوردستان و ئێران بە تایبەتی لە دۆخێكی ناجێگیر دایە. هەروەك دەزانین لە پێش هەلبژاردنی خولی یەنزەیەمی سەرۆك كۆماری سەرانی رژێم بەتایبەتی ئاخوند رۆحانی بە  بەڵێنی چاكتر كردنی بارودۆخی خەلكی ئێران و هەروەها باشتركردنی باری ئابووری سەرنجی خەڵكانێكی بۆ لای خۆی راكێشا بەلام ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەكان بینیمان تەواو پێچەوانەی بەڵێنەكانی ئاخوند رۆحانی بوو نەك هەر نەیانتوانی بەلێنەكانیان جێەجێ‌ بكەن  بەڵكو  رۆژبەرۆژ بارودۆخ و گوزەرانی خەلكی بەرەو خراپ بوون دەچێت. ئەمەش بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی رێژەیەكی زۆری بێكاری لە ناو ئێران كە وای لە خەكی كردووە بۆ پەیدا كردنی بژێوی ژیانیان  روو لە ولاتانی دراوسێ‌ یاخود ولاتانی ئەوروپا بكەن. هەروەها زیاد بوونی رێژەی توشبووان بەمادەهۆشبەرەكان بۆتە كێشە یێكی جیددی ، بە شێوەیەك كە زۆر ئاسانتر لە هەرشتێكی دیكە دەست دەكەوێت دیارە هۆكاری ئەمەش خودی رژێمە و بە پیلانی جۆراوجۆر لە رێگەی دەست و پێوەندەكانیەوە ئەم مادانە بلاودەكەنەوە. هەروەها ئیعدامی لاوان بە شێوەیەكی بەربڵاو لە ئێراندا سەری هەلداوە دیارترینیان ئیعدام كردنی شێركۆ معاریفی و حەبیوڵلاگوڵپەری پوور و .....چالاكانی سیاسی سەر بە باقی نەتەوەكانی تری ناو ئێران بوو . 
سەرەڕای ئەوەی كە كێشە و قەیرانەكانی دەستكردی دەسەڵات ژیانی بۆ هاوەلاتیانی كوردستان و بە تایبەتی لاوان نالەبار كردووە، بەڵام ئوێدە دەكەین ساڵی نوێی زایینی دەسپێكی ساڵێكی پڕدەسكەوت بێ بۆ سەرجەم ئازادیخوازان و ماف ویستان و هیوادارین ساڵی نوێی ساڵی هاتنەدی خەونەكانمان و زیاتر یەكریزی لاوان و گەلی كورد بێت . 

ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەستەیی بەرێوەبەری
10 ی بەفرانباری 1392
31-12-2013

482288_486127674773832_1738012184_n


ڕێکه‌و 2013-12-31 09:23:21
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی