كۆنفرانس له كاتژمێر ٩ی سه‌ر له به‌یانی به مارشی ئه‌ی ره‌قیب و ساتێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی هه‌موو شه‌هیدانی لاوی كوردستان.
ده‌ستی پێ كرد. دوایی په‌یامی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانس له لایه‌ن به‌رێز فوئاد جه‌عفه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران خوێندرایه‌وه و بڕگه‌ی دوایی خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی كۆنفرانس بۆ لاوانی رۆژهه‌لات له لایه‌ن به‌رێز جه‌لال ره‌وانگه‌رد جیئَگری سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوو.، په‌یام بۆ لاوانی چوارپارچه‌ی كوردستان له لایه‌ن كارۆ كهنكاش و په‌یام بۆ خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌لات له لایه‌ن خاتوو ته‌وار شه‌ریفی خوێندرایه‌وه.
له‌دوای رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانس كاریی ره‌سمی له چوارچێوه‌ی ٥ پانێل ده‌ستی پێكرد.
لهههركام له‌و پانێلانه ئه‌و باس و بابه‌تانه پێش كه‌ش كران.
له پانێلی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا، باسێك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "دیارده‌ی كۆچی لاوانی كوردستانی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن له‌یلا محه‌ممه‌دی پێشكه‌ش كرا.
له به‌شی دووهه‌می پانێلی یه‌كه‌می ئه‌و كۆنفرانسه‌دا "كۆسپه‌كانی وه‌ده‌سهێنانی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستانی ئێران" له چۆارچێوه‌ی باسێكدا له‌لایه‌ن "كاوه كه‌ریمی"یه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرا.
باسێك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ 'رۆڵی لاوان له خه‌باتی ئازادیخوازانه له كوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن 'ئه‌میر عه‌بدوڵڵازاده"وه پێشكه‌ش كرا.
"ئیعدام و ده‌سبه‌سه‌ركردنی لاوان له كوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن "هۆزان ساره‌وان"ـه‌وه پێشكه‌ش كرا.
"ئیسلامی سیاسی و ئاكامه‌كانی له كوردستانی ئێران" له لایه‌ن رێباز كهریمییهوه پێش كه‌ش كرا.
ئه‌نفالی سپی و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر لاوانی كوردستانی ئێران" له لایه‌ن "هۆگر محه‌ممه‌دی" ئه‌ندامی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران پێشكه‌ش كرا.
"بریارنامهكان و راسپارده‌كانی" یه‌كه‌مین كۆنفرانسی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن "فوادخاكیبهیگی" سكرتێری گشتی یه‌كییه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه پێشكه‌ش كرا.
له‌پاشاندا په‌یامی كۆنفرانس سه‌باره‌ت به حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن "هه‌ڵگورد كامیارانی" خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامی كۆنفرانسی لاوانی كوردستانی ئێران بۆ "كۆمه‌ڵگای جیهانی" له‌لایه‌ن "فیرووز مامۆیی"پێشكه‌ش كرا.
"ویست و داخوازییه‌كانی لاوانی كوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن "ته‌وار شه‌ریفی"یه‌وه پێشكه‌ش كرا.
باسێك له‌مه‌ڕ "چۆنییه‌تی پێشه‌كی ئاماده‌كردن بۆ كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان" له‌لایه‌ن "سامان فه‌قێ نه‌بی" پێشكه‌ش كرا.
له كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا په‌یامی كۆتایی كۆنفرانس له‌لایه‌ن "سه‌ید جه‌لال ساڵحی" خوێندرایه‌وه.
جێگه‌ی باسه كه كاری یه‌ك رۆژه‌ی كۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌لات به په‌سه‌ند كردنی چه‌ندین خاڵ و راسپارده به سه‌ركه‌وتوویی له كاتژمێر ١٠ی شه‌و به شادی و هه‌ڵپه‌ركێ كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.