خۆكوشتنی دایكێكی كورد له‌دوای ئیعدامی رۆڵه‌كه‌ی 15405دایكێكی ٥٢ ساڵه‌ له‌دوای ئیعدامی كوره‌ ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵه‌كه‌ی له‌ زیندانی دیزڵئاوای كرماشان به‌ ته‌ناف خۆی خنكاند. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری هێرانا په‌روین گراوه‌ن ژنه‌ كوردی خه‌ڵكی كرماشان له‌ رێكه‌وتی ١٧ی سه‌راوه‌ز له‌دوای تێپه‌رینی ٣ رۆژ به‌سه‌ر ئیعدامی رۆڵه‌كه‌ی به‌ناوی فه‌ریدوون خه‌نجه‌ری به‌هۆی فشاری روحی خۆی هه‌ڵواسی و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.
ڕێکه‌و 2013-12-21 09:19:35
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی