گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی كوردی ناوچه‌ی هه‌ورامان
كرێكارێكی كوردی ناوچه‌ی سه‌وڵاوا له‌شارۆچكه‌ی "شمشك"ی تاران به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، عه‌بدوڵڵا غونچه ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی پایگه‌لانی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌وڵاوا رێكه‌وتی ٢٢ی سه‌رماوه‌ز گیانی دا. ئه‌و كرێكاره كورده ماوه‌ی ١٥ ساڵه دانیشتووی شارۆچكه‌ی "شمشك" بوو و سه‌رقاڵی كرێكاری كردن بوو. به‌وته‌ی كه‌سێكی ئاگادار عه‌بدوڵڵا غونچه له‌ئه‌نجامی كاری قورس و تاقه‌ت پڕوكێنهرهوه تووشی نه‌خۆشی ببوو و سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و كرێكاره كورده به هۆی هه‌ژاری نه‌یتوانیبوو سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات. رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز ته‌رمی عه‌بدوڵڵا غونچه له"گۆڕستانی وه‌راوه‌ر"ی پایگه‌لان به‌خاك سپێردراوه.
ڕێکهو 2013-12-18 08:58:50
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )