ته‌قینه‌وه‌ی مین لهقهسریشیرین گیانی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌ی ستاند
به كوژرانی هاوڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی قه‌سری شیرین له‌ئوستانی كرماشان، ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سێ مانگی رابردوودا و له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران گه‌یشته ١٣ كه‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ جه‌هانبه‌خش رۆسته‌می ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و كوڕی نه‌زه‌ر، له‌كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵات، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له پاسگای چۆڵكراوی "یه‌كه شان" گیانی دا. ئه‌و رووداوه رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤ی سه‌رماوه‌ز له به‌رزاییه‌كانی چیای "ئاق داخ" له ناوچه‌ی قه‌سری شیرین هاتۆته ئاراوه كه ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست دانی ئه‌و لاوه كورده‌ی لێكه‌وتۆته‌وه. هاوكات و له‌هه‌مان رۆژدا كۆڵبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له ئوستانی كرماشان به‌ناوی فه‌رید قادری ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، له‌خاڵی سنووریی شێخ سه‌ڵه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێكی له‌ده‌ست دابوو.
ڕێکهو 2013-12-18 08:57:10
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )