لاوانی رۆژهەڵات پرێس كۆنفڕانسێكیان لە هەولێر بەڕێوەبردلەم پرێس كۆنفڕانسەدا نوێنەرانی 8 رێكخراوی لاوانی رۆژهەڵات بەشداربوون. له سه‌ره‌تادا به‌ڕێز سه‌ید جه‌لال ساڵحی وه‌ک وته‌بێژی لێژنه باسێکی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر کۆنفڕانس‌و چۆنیه‌تی بهڕێوهچوونو کات‌و شوێن‌و ته‌وه‌ره‌کانی کۆنفڕانس کرد‌و پاشان له لایه‌ن راگه‌یه‌نه‌کانه‌وه کۆمه‌ڵێک پرسیار له‌سه‌ر کۆنفڕانسه‌که ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس کراو له لایه‌ن هه‌رکامیان وه‌ڵامیان درانه‌وه. شایانی باسه ئه‌ندامانی لێژنه پێداگری زیاتریان لەسەر یەكڕیزیو تەبایی سەرجەم لاوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان کرده‌وه. لەم پرێس كۆنفڕانسە لێژنەی ئامادەكار رایگەیاند، رۆژی هەینی داهاتوو واتە 29ی سەرماوەز ئه‌م كۆنفڕانسه لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێ.
هه‌روه‌ها پاش پرێس کۆنفڕانسه‌که، لێژنه تا کاتژمێر 8ی شه‌و درێژه‌یان به کۆبوونه‌وه‌که دا‌و باسی زیاتریان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی کۆنفڕانسه‌که کرد.

ڕێکهو 2013-12-17 09:10:55
به‌شی ( ڕاپۆرت )