تەقینەوەی مین لەقەسری‌شیرین گیانی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵەی ستاند 300x180x13727.jpg.pagespeed.ic.Pv8jVYqmIRبە کوژرانی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی قەسری شیرین لەئوستانی کرماشان، ئاماری قوربانیانی تەقینەوەی مین لە سێ مانگی رابردوودا و لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران گەیشتە ١٣ کەس.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ جەهانبەخش رۆستەمی تەمەن ١٨ ساڵ و کوڕی نەزەر، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات، بەهۆی تەقینەوەی مین لە پاسگای چۆڵکراوی "یەکە شان" گیانی لەدەست دا.
ئەو رووداوە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز لە بەرزاییەکانی چیای "ئاق داخ" لە ناوچەی قەسری شیرین هاتۆتە ئاراوە کە دەستبەجێ گیان لەدەست دانی ئەو لاوە کوردەی لێکەوتۆتەوە.
هاوکات و لەهەمان رۆژدا کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە ئوستانی کرماشان بەناوی فەرید قادری تەمەن ٢٦ ساڵ، لەخاڵی سنووریی شێخ سەڵە، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دابوو.
ڕێکه‌و 2013-12-16 08:35:25
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی