لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه‌ی كورد له‌گرتووخانه‌ی ورمێ له‌سێداره درا
به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێران له‌گرتووخانه‌ی ورمێحوكمی له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییه‌كی كوردیان به‌ڕێوه برد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، لاوێكی كورد به‌ناوی "بهزاد خه‌لیلی ئیگدیر" ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و كوڕی محه‌ممه‌دره‌زا سه‌رله به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه له‌لایه‌ن لێپرسراوانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێه‌وه له‌سێداره درا. ئه‌و هاووڵاتییه خه‌ڵكی شاری شنۆ بووه و ده‌وتریت كه به تاوانی "قه‌تل" له‌سێداره دراوه. دوای ئه‌وه‌ی لهتێكههڵچوونێكدا كه‌سێك كوژراوه، بهزاد وه‌كوو بكووژهكه دادگای و حوكمی سێداره‌ی بۆ بڕابوویه‌وه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ده‌یانهه‌ویست ئه‌و لاوه كورده عه‌فوو بكه‌ن كه به داخه‌وه ده‌زگا قه‌زایی و رێكخراوی زیندانه‌كان له‌و باره‌یه‌وه كه‌مته‌ر خه‌مییان نواندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌ز لاوێكی بۆكانی به‌ناوی "یونێس باپیری" ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له زیندانی ورمێلهسێداره درابوو. به‌پێی ئاماری تۆمار كرا‌و له‌ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، له ماوه‌ی ٢٠ رۆژی رابردوودا نزیك به ٦٠ هاووڵاتیی له‌ئێران له‌سێداره دراون.
ڕێکهو 2013-12-11 13:41:50
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )