ئیعدامی ١٥ زیندانی تر له‌ زیندانی كرماشان و ئیلام 24039919394999744 سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ی حه‌ووتوی رابردوو ١٥ كه‌س له‌ زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان و زیندانی ناوه‌ندی ئیلام ئیعدام كران. رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ ١٤ ی سه‌رماوه‌ز ٧ زیندانی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان له‌ سێداره‌ درا، سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی ئه‌و زیندانیه‌ هیچ زانیاریه‌ك له‌به‌ر ده‌ست دا نییه‌ . هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان رۆژدا ٨ زیندانی تر له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئیلام له‌ سێداره‌ دران له‌ ناسنامه‌ی ئه‌و زیندانیه‌ش هیچ زانیاریه‌ك له‌ به‌ر ده‌ست دا نییه‌ . جێگای باسه‌ تا ئێستا له‌ هیچ كام له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ره‌سمی رژیم هه‌واڵی ئیعدامی ئه‌و زیندانیانه‌ رانه‌گێندراوه‌ .
ڕێکه‌و 2013-12-09 09:23:35
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی