کچە مێرمنداڵێکی مەهابادی لەرکابەرییەکانی " UCMAS"ی مالێزی سەرکەوتنی بەدەستهێنا
کچە قوتابییەکی شاری مەهاباد لەرکابەرییەکانی سیستمی پەرەپێدانی مێشک لەرێگای حیسابات و ژماردنەوە لە وڵاتی مالێزی پلەی سێیەمی لەئاستی جیهاندا بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رکابەرییەکانی UCMASی مالێزی رێکەوتی ١٠ و ١١ سەرماوەز لە کوالالامپور بە بەشداریی ٥٤ وڵات بەڕێوە چوو.
" یو. سی. مس" سیستمێکی تایبەت بە پەرەپێدانی مێشکە و لەساڵی ١٩٩٣ی میلادییەوە لەلایەن دوکتور "دینو ونگ" لە وڵاتی مالێزی داڕێژراوە.
بەپێی بەرنامەکە ئەو کەسانەی کە لەو سیستمە کەڵک وەردەگرن پێویستە هەر دوو بەشی مێشکیان بەکار بێنن و تایبەتیشە بە منداڵان و مێرمنداڵانی تەمەن ٥ هەتا ١٥ ساڵ.
بەپێی وتەی شارەزایان، ئەو سیستمە باوەڕبەخۆبوون لە بەکارهێنەراندا زیاد دەکات و هەروەها یارمەتییان ئەدات کە ژمێریارێکی زۆر بە توانا بن.
ڕێکهو 2013-12-09 09:13:48
بهشی ( ههواڵهکان )