بەرێوەچوونی ڤیستیڤالی سالانەی شیعر و پەخشان و چیرۆك قوتابخانەكانی پەروەردەی خەبات 1454629_228185560693252_340247212_nرۆژی شەمە رێكەوتی 7-11-2013 لە قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر ڤیستیڤالی سالانەی قوتابخانەكانی پەروەردەی خەبات لە شیعر و پەخشان و چیرۆك بەرێوەچوو
لە و ڤیستیڤالەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی خەبات بەشداریان كرد . هێرش یوسفی شاعیری تازەپێگەیشتوو كوری كاك خەلیل یوسفی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە نێونەرایەتی قوتابخانەی ئاورینگی بنەرەتی توانی پلەی یەكەم لە شیعردا لە سەر ئاستی بەشداربوانی ڤیستیڤالەكەدا بەدەست بهێنێت و لەلایەن بەرێوەبەرانی ڤیستڤالەكە خەلات بكرێت . هەروەها توانی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی پێشبركێكە لە سەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
ئێمەش وەك ستافی بەرێوبەرانی سایتی لاوانی خەبات پیرۆزبایی خۆمان لە هێرش یووسفی دەكەین و هیوادارین سەركەوتووبێت .
ڕێکه‌و 2013-12-06 13:02:26
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی