ماندیلا ساڵی 1994 دا بووبە یەكەمین سەرۆكی ڕەشپێستی ئەفریقای باشوور، دوای ئەوەی 27 ساڵی لە زینداندا بەسەربرد وەكو سزایەك بۆ خەباتی ئەو لەدژی فەرمانڕەوایی جیاكاری ڕەگەزی لەو وڵاتە.
ماندێلا بەهۆی ڕۆڵی دیاری لە دژایەتیكردنی ڕەگەزپەرستی، خەڵاتی (نۆبڵ)ی بۆ ئاشتی پێبەخشرا.
له كانوونی دووه‌می 2011دا و دواتر له كانوونی یه‌كه‌می 2012دا به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كرا كه پێده‌چێت به‌هۆی كاریگه‌ری تووشبوونیه‌وه به نه‌خۆشی سیل بێت له‌وكاته‌ی له زینداندا بوو.
ماندێلا كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵه، له ساڵی 1999دا ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بوو، بۆ ده‌یه‌یه‌كیش ده‌چێت وازی له كاری سیاسی هێناوه.
تائێستاش ماندێلا خاوه‌نی رێز و خۆشه‌ویستییه له‌ناو وڵاته‌كه‌ی و له جیهاندا به‌هۆی سه‌رۆكایه‌تیكردنی هه‌ڵمه‌تی درێژخایه‌نی دژی سیاسه‌تی ره‌گه‌زی له وڵاته‌كه‌ی و دواتر سه‌رۆكایه‌تی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له وڵاته‌كه‌یدا كرد.
نیلسۆن ماندێلا له 18ی ته‌مووزی 1918 له دایكبووه و سه‌رۆكی پێشووی كۆماری باشووی ئه‌فریقایه و یه‌كێك له دیارترین خه‌باتكارانه دژی سیاسه‌تی جیاوازی ره‌گه‌زی كه له وڵاته‌كه‌یدا پیاده ده‌كرا.
له ساڵی 1942 ماندێلا بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌فریقای نه‌ته‌وه‌یی كه داوای به‌رگریكرن له مافی زۆرینه‌ی ره‌شپێستی ده‌كرد و خه‌باتی دژی رژێمی حوكمی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد كه به‌ده‌ست كه‌مینه‌ی سپی پێسته‌وه بوو.
له ساڵی 1948دا حزبی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و حزبه كه له‌لایه‌ن كه‌مینه‌ی سپی پێسته‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، سیاسه‌تی ره‌گه‌زی پیادهدهكرد.
له‌سه‌ره‌تای خه‌باتیدا، ماندێلا داوای خه‌باتی ئاشتییانه‌ی ده‌كرد دژی سیاسه‌ته‌كانی جیاكاری ره‌گه‌زی، به‌ڵام دوای ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی له 1960 و په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و گروپانه‌ی دژایه‌تی ره‌گه‌زییان ده‌كرد، ماندێلا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌فریقای نه‌ته‌وه‌یی بڕیاریاندا خه‌باتی چه‌كداری ده‌ست پێبكه‌ن.
له ساڵی 1962 ماندێلا ده‌ستگیر كرا و سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا درا به‌تۆمه‌تی گه‌شتكردن به‌شێوه‌ی نایاسایی، له 1964 جارێكی تر سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به‌تۆمه‌تی پلاندانان بۆ كاری چه‌كداری و خیانه‌تی گه‌وره.
له ساڵی 1985دا پێشنیاری ئازادكردنی له‌زیندان خرایه به‌رده‌م ماندێلا، له‌به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی راگرتنی خه‌باتی چه‌كداری، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه، تا 11ی شوباتی 1990 له زینداندا مایه‌وه و له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمانی فریدریك ویلیا‌م دیكلارك سه‌رۆك كۆماری باشووری ئه‌فریقا كه راگرتنی قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی ئه‌نجومه‌نی ئه‌فریقای راگه‌یاند، ماندێلا ئازاد كرا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فریدریك دیكلارك له ساڵی 1993 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییان پێدرا.
له ساڵی 1994 تا 1999 بووه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێستی باشووری ئه‌فریقا و له ماوه‌ی حوكمڕانیدا، ئه‌فریقای باشوور گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی له حوكمی كه‌مینه‌وه بۆ حوكمی زۆرینه.