خۆكوشتنی لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له پیرانشار
لاوێكی كوردی خه‌ڵكی یه‌كێك له ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی پیرانشار به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه رێكهوتی١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر لاوێكی ٢٢ ساڵ به‌ناوی "یاسین ره‌حمه‌تی" كوڕی مه‌لا ته‌ها به خواردنی ژه‌هر، هه‌وڵی خۆكوشتنی دا و له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان دانی. یاسین ره‌حمه‌تی خه‌ڵكی گوندێ سێلوێی سه‌ربه پیرانشار بووه كه رۆژی رابردوو چۆته خوار گونده‌كه‌یان و به خواردنه‌وه‌ی ژه‌هر كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. ده‌گوترێت كه ته‌رمی یاسین ره‌حمه‌تی به مه‌به‌ستی پشكنین ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی شاری ورمێ كراوه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی ناوبراو راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕێکهو 2013-12-05 09:57:20
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )