به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات
 كۆبوونەوەكە كاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی دەستی پێ‌كردو لە یەكەم تەوەری باسەكاندا، ئامادەكاریی بۆ شوێنی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەو وردەكارییەكانی تاوتوێ كراو دوایین بڕیارەكان لەم بارەوە رێكەوتنی لەسەر كرا. 

لە بڕگەی دووهەمی باسەكاندا، هەندێ خاڵ‌و بڕیاری سزادان پەسەند كرا، بۆ ئەوەی كە ئەگەر لایەنێك هەوڵی تێكدان‌و لەمپەر سازكردن لە‌ بەردەم بەڕێوەچوونی كۆنفڕاسی یەكەم‌دا سازكرد، بەرەوڕووی سزا ببێتەوە. 

دوایین بابەتیش تەرخان كرا بۆ دیاریی كردنی وته‌بێژێک بە مەبەستی بەشداریی لە پرێس كۆنفڕانسی پێش بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسه‌که‌. 

سەرئەنجام كۆبوونەوەكە كاتژمێر 30؛4ی ئێوارە لە که‌شێكی دۆستانەدا كۆتایی پێهات‌و رێكەوتی كۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەكەش دیاری كرا. 




لێژنەی ئامادەكاری یەكەم كۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات

13ی سەرماوەزی 2713ی كوردی

4ی دێسامبری 2013ی زایینی 
598457_588106031255934_1572391026_n

ڕێکه‌و 2013-12-05 09:51:35
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی