هێزه ئیتلاعاتییه‌كان لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵه‌ی سه‌قزییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، لاوێكی سه‌قزی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله به‌یانیی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌ز كوورش ئه‌میری ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا. هیزه ئه‌منییه‌كان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كوورش ئه‌میریدا، ناوبراویان داوه‌ته به‌ر لێدان كه به شێوه‌یه‌ك هه‌موو ده‌م و لووتی له خوێن هه‌ڵكشاوه. هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كوورش ئه‌میری، كوڕی حه‌سه‌ن و دانێشتووی گه‌ڕه‌كی سیلۆی شاری سه‌قز، نه‌زانراوه. له رۆژانی رابردووش‌دا سێ هاووڵاتیی سه‌قزی به‌ناوه‌كانی كامیل شه‌ریفزاده، غه‌ریب شه‌ریفزاده و عیرفان مه‌جیدی سه‌رجه‌م به ٩ ساڵ زیندانیی ته‌عزیری مه‌حكووم كران.
ڕێکهو 2013-12-04 06:52:40
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )