شه‌مه‌نده‌فه‌رێك 67 كه‌س ده‌كاته‌ قوربانی‌ 5به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ولایه‌تی‌ نیویۆرك ، به‌هۆی‌ ده‌رچونی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ هێڵه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌یان كه‌سی‌ كرده‌ قوربانی‌.
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ "ده‌یلی‌ مه‌یل"ی‌ به‌ریتانی‌، له‌ روداوێكدا شه‌مه‌نده‌رفه‌رێك له‌ سه‌ر هێڵی‌ ئاسنیه‌كه‌ی‌ ده‌رده‌چێت و چه‌ندین كه‌س ده‌كاته‌ قوربانی‌.
روداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 7:30 خوله‌كی‌ به‌یانی‌ بووه‌ و كاتێك به‌و خێراییه‌ له‌ هێڵه‌كه‌ی‌ ده‌رچووه‌ ده‌ستبه‌جێ چوار كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.
له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌، له‌و روداوه‌دا 63 كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربوون و ره‌وانه‌ی‌ چوار نه‌خۆشخانه‌ی‌ نزیكی‌ رووداوه‌كه‌ كراون و هه‌روه‌ها شه‌ش كه‌س له‌وانه‌ ته‌ندروستیان ناجێگیره‌.
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ كه‌ناڵی‌"ئێن بی‌ سی‌" هه‌شت فارگۆنی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ هێڵه‌كه‌یان ده‌رچوون.
پێگه‌ی‌ "سی‌ ئێن ئێن"ی‌ ئه‌مریكیش بڵاویكردۆته‌وه‌، شایه‌تحاڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ كاتێك له‌ هێڵه‌كه‌ی‌ ده‌رچووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ خه‌یاڵی‌ خێرا بووه‌.
ڕێکه‌و 2013-12-02 09:00:44
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی