سپای پاسداران له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ٣٠٠ بنكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه‌ی ئاوا كردووه 
ژوماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی سوپای پاسداران له شاری سه‌رده‌شت و ناوچه‌كانی "ره‌به‌ت و نه‌ڵاس"ی سه‌ربه‌و شاره، له ٣٠٠ بنكه‌دا مادده‌ی شیشه به‌رهه‌م دێنن. سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه كه له‌و بنكانه‌دا كاری به‌رهه‌م هێنان ده‌كه‌ن، چه‌كی سوپای پاسدارانبیان پییه و هاووڵاتییان به هێچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن رێگرییان لێ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت سكاڵاشیان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن. دروست كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاستێك دایه كه ته‌نانه‌ت له شاری سه‌رده‌شته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سپای پاسدارانه‌وه بۆ شار و ناوچهكوردنشینهكان و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م ئێرانیش هه‌نارده ده‌كرێت. ئه‌م كرده‌وه‌ی سوپای پاسدارانی حكوومه‌تی
ئێران نیگه‌رانی و ترسی له راده‌به‌ده‌ری هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی لێكه‌وتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م ناوه‌نده حكوومه‌تییه‌كانیش له‌مه‌ڕ ئه‌و دیارده‌یه بێ ده‌نگییان نواندووه.
ڕێکهو 2013-12-02 08:52:38
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )