شه‌پۆلی نوێی ئیدز له ئێران
به پێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بێهداشت ٨٦.٦ له‌سه‌د له ژماره‌ی تووشبووان به ئیدز پیاو و ١٠.٤ له‌سه‌دیش ژنن. به پێی سهرژێرییهكان له مانگی پووشپه‌ری ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م تووشبووان به HIV ٢٦ هه‌زار و ٥٥٦ كه‌سن. به‌لام له ژاره‌ی ٢٦ هه‌زار و ٥٥٦ كه‌سی هه‌ڵگری ویرۆسی ئیدز، تا ئێستا ٤ هه‌زار و ٧٩٦ كه‌س چوونه‌ته ناو قۆناغی نه‌خۆشی ئیدز. هه‌روه‌ها ویرووسی ئیدز تا ئێستا ٥ هه‌زار و ٣٤٥ كه‌سی كردۆته قوربانی. له راستی دا ده‌توانری بوترێ نیوه‌ی لاوان گیرۆده‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن و ٤٦.١ له‌سه‌د له ته‌مه‌نی ٢٥-٣٤ ساڵن. لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له هاتنی شه‌پۆلی سێهه‌می ئیدز له وه‌لاتی ئێران ده‌كه‌ن. هه‌وره‌ها سه‌رۆكی ئهنجوومهتی یارمه‌تیده‌رانی كۆمه‌لایه‌تی ئێران باس له په‌ره‌سه‌ندنی ١٣ به‌رانبه‌ری سهرژێریی تووشبووان به نه‌خۆشی ئیدز ده‌كات.
ڕێکهو 2013-12-02 08:03:58
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )